له‌باره‌ی داعشه‌وه به‌م شێوازه هۆشداری ده‌داته ئه‌ڵمانیا
به ئاڵای داعش له سنووری ئه‌ڵمانیا هاتوچۆ ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
هاووڵاتییه‌كی دانیماركی به هه‌ڵگرتنی ئاڵایه‌كی گه‌وره‌ی داعش بە ئازادی له سنووری نێوان ئه‌ڵمانیا و وڵاته‌كه‌ی پیاسه ده‌كات و بەم شێوازە په‌یامێك ده‌داته وڵاتانی ئه‌وروپا، به‌تایبه‌تی ئه‌ڵمانیا.
ئه‌و هاووڵاتییه خۆی به ڤلاد ته‌یپس ناساندووه، به ده‌موچاوی داپۆشراو ڤیدیۆی هاتوچۆكردنی خۆی به هه‌ڵگرتنی ئاڵای داعش له سنووری نێوان ئه‌ڵمانیا و دانیمارك له یۆتیۆب بڵاو ده‌كاته‌وه.
ئامانجیشی ئه‌وه‌یه هه‌ستیاربوونی سنووری نێوان وڵاتان پیشان بدات كه هیچ خاڵێكی پشكنین له‌و شوێنه نییه كه ئه‌و له سنووری دانیماركه‌وه به هه‌ڵگرتنی ئاڵای داعش ده‌چێته ناو سنووری ئه‌ڵمانیا.
بڵابوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤیدیۆ پاش ئه‌وه‌ی دێت كه هاوڵاتییه‌كی تونسی رۆژی دووشەممەی هه‌فته‌ی رابرددوو به ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر له بازاڕێكی قه‌ره‌باڵغی به‌رلین خۆی كشاند به‌و خه‌ڵكه‌ی له‌ناو بازاڕدا سه‌رقاڵی كڕین و فرۆشتن بوون و به‌هۆیه‌وه 12 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 48 دیكه‌شی بریندار بوون.
ئه‌نیس عامری 24 ساڵه‌ی تونسی رۆژی هه‌ینی رابردوو له نزیكی شاری میلانی ئیتاڵیا كوژرا: ئەو هه‌ر له‌و سنوورانه هاتۆچووی ئه‌ڵمانیا كردبوو كه به‌یعه‌تی به داعشی دابوو.
ده‌یلی مه‌یلی ئه‌و كاره‌ی ئه‌م هاوڵاتییه‌ی دانیماركی به "گه‌مژانه یان مه‌ترسیدار؟" به‌ناو ده‌كات.