کوردستان24 دوایین زانیاری لەبارەی سوتانی سەروین بڵاودەکاتەوە

برای سەروین لەبارەی سوتانی خوشكەكەی بۆ كوردستان24 دەدوێت

K24 - مێرگەسۆر

دوای بڵاوبوونەوەی ھەواڵی گیان لەدەستدانی کچێک بەناوی سەروین نۆبەدار لە شارەدێی بلێ، کە گوایە لەلایەن باوکییەوە کوژراوە، کوردستان24، بە مەبەستی بەدواداچوون سەردانی خێزانی سەروینی کرد.

دوای ئەوەی لە  15 ئەم مانگە کچێک بەناوی سەروین نۆبەدار لەشارەدێی بلێ بەھۆی سوتانی جەستەیەوە گیانی لە دەستدا، ئەم رووداوە لە چەند کەناڵێکی راگەیاندن و بەتایبەت تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بە چەندین جۆر باسی لێوەکرا، بۆ بەدواداچوونی زیاتر لەسەر رووداوەكە کوردستان24 سەردانی خانەوادەی سەروینی کرد و كەسوكاری لەسەر رووداوەكە بۆ كوردستان24 دەدوێن.

لە لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 بارزان نۆبەدار برای سەروین رووداوەكە دەگێڕێتەوە.