سه‌ركرده‌یه‌كی داعش كوژرا
هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ده‌گه‌نه نزیك به‌نداوێكی ستراتیژی
K24 – هه‌ولێر:
له‌گه‌ڵ پێشرهوییهكانی هێزه سوورییه‌كان بۆ سه‌ر مۆڵگه سه‌ره‌كییه‌كانی چه‌كدارانی داعش له رۆژئاوای كوردستان و باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا،زیانی داعش زیاتر ده‌بێت و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ،له هێرشێكی شه‌وی رابردوودا سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری داعش كوژراوه.
روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه رایگه‌یاندووه" یه‌كێك له دیارترین سه‌ركرده‌كانی رێكخراوی داعش له میانی پێشڕه‌وی هیزه سوورییه‌كان و به ئاراسته‌ی به‌نداوێكی ستراتیژی وتێكشكاندنی هێرشی چه‌كدارانی داعش له رۆژئاوای كوردستان و باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا كوژراوه".
رامی عه‌بدولڕه‌حمان به‌ریوه‌به‌ری روانگه‌ی سووری گوتوویه‌تی" سه‌كرده‌یه‌كی داعش به ناوی ئه‌بو جه‌نده‌ل كوه‌یتی له‌و كاته‌ی چه‌كدارانی داعش هه‌وڵیانداوه هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له گوندی جعبر بكاته‌وه دره‌وه پاش ئه‌وه‌ی رۆژی دوو شه‌ممه كۆنترۆڵیانكرد ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی داعش كوژراوه".
ئه‌و هێرشه‌ی شه‌وی رابردووی چه‌كدارانی داعش شكستیهێناوه و هێزه‌كانی سووریای دیموكرات كه له لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه پاڵپشتی ده‌كرێن پیشرهوییانكردووه و ئیستا ته‌نها 5 كیلۆمه‌تر له‌و به‌نداوه ستراتیژییه‌وه دوورن.