ئه‌نقه‌ره: ئه‌مريكا به چڕى سه‌رقاڵى پڕچه‌ككردنى يه‌په‌گه‌يه
باڵيۆزى ئه‌مريكا له ئه‌نقه‌ره ره‌تيكردبوويه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسى ئه‌نادۆڵى سه‌ر به ده‌وڵه‌تى توركيا بڵاويكرده‌وه، ئه‌مريكا به چڕى سه‌رقاڵى پڕچه‌ككردنى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه)يه له سووريا.
پێشتر سه‌رۆكى كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياندبوو، به‌ڵگه‌ى ڤيديۆييان له‌به‌ر ده‌سته كه ئه‌مريكا و هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش هه‌ردوو رێكخراوى تيرۆريستى يه‌په‌گه و داعش پڕ چه‌ك ده‌كه‌ن.
هه‌فته‌ى رابردوو، باڵيۆزى ئه‌مريكا له ئه‌نقه‌ره جۆن باس ره‌تيكردبوويه‌وه، ئه‌مريكا راسته‌وخۆ كۆمه‌كى سه‌ربازى كوردى سووريا بكات.
به گوێره‌ى زانيارى ئاژانسى ئه‌نادۆڵى سه‌ر به توركيا ئه‌مريكا چه‌ند بارهه‌ڵگرێك چه‌كى ره‌وانه‌ى ده‌وروبه‌رى حه‌سه‌كه له باكوورى سووريا كردووه.
ئاژانسه‌كه ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، له ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى رابردوودا ئه‌وه 3يه‌م جاره ئه‌مريا له رێى وشكانى و ئاسمانييه‌وه چه‌كوچۆڵى سه‌ربازى راده‌ستى يه‌په‌گه ده‌كات.
ئه‌وه‌شى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه هه‌مان ئه‌و رۆژه‌ى باڵيۆزى ئه‌مريكا ره‌تيده‌كرده‌وه كۆمه‌كى سه‌ربازى يه‌په‌گه بكه‌ن، فڕۆكه‌يه‌كى ئه‌مريكايى گه‌يشتووه‌ته فڕۆكه‌خانه‌ى رمێلان و چه‌كى گه‌ياندووه‌ته هێزه‌كانى يه‌په‌گه و به‌شێكيشى له رێگه‌ى هێليكۆپته‌ره‌كانى سوپاى ئه‌مريكا به ناوچه‌كانى ديكه‌ى سووريادا دابه‌شكراوون.
ئاژانسه‌كه باسى له‌وه‌شكردووه، شه‌وى چوارشه‌ممه بارێكى گه‌وره‌ى چه‌ك گه‌يشتووه‌ته باكوورى سووريا.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم.