"رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌ڵده‌وه‌شێت"
شاره‌زایه‌كی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: شه‌ڕ بۆ سه‌رده‌مێكی دوور و درێژتر به‌رده‌وام ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
وینفرێد بۆختا توێژه‌ر و شاره‌زا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاندووه" به‌هۆی به‌رده‌وامی شه‌پۆلی په‌نابه‌ران و زیادبوونی تیرۆر، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له قۆناغی هه‌ڵوه‌شانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی‌دا ده‌ژی،ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه شه‌ڕ له سووریا و عێراق ساڵانێكی زۆر بخایه‌نێت".
ئه‌و شاره‌زایه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به رۆژنامه‌ی Zeit ئه‌ڵمانی راگه‌یاندووه" شه‌ڕی سووریا چووه‌ته قۆناغێكی نوێوه و له‌وانه‌یه له هه‌ندێك شار شه‌ڕه‌كه بگۆڕێت بۆ شه‌ڕی شه‌قام".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی" به‌هۆی به‌رده‌وامی شه‌پۆلی په‌نابه‌ران و زیادبوونی تیرۆر وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له دۆخی هه‌ڵوه‌شانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی‌دا ده‌ژی و ئه‌گه‌ری درێژه‌كێشانی جه‌نگ هه‌یه بۆ ساڵانێكی زۆرتر".
ده‌رباره‌ی كۆتایی هاتنی داعش و سڕینه‌وه‌یان له‌سه‌ر نه‌خشه،ئه‌و شاره‌زایه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت" ئه‌وه زه‌حمه‌ته، چاره‌نووسی داعش ببه‌سترێته‌وه به جه‌نگی مووسڵ و ره‌ققه،له‌وانه‌شه لایه‌نگریان زیاد بكات به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ته‌ماشا بكه‌ین له چه‌ند شه‌رێكدا توانیوویانه ده‌ستكه‌وتیان هه‌بێت".