توركیا گومانی له‌سه‌ر كوشتنی سه‌ربازانی له رۆژئاوای كوردستان هه‌یه
زانیاری له‌سه‌ر شوێنی سه‌ربازانی توركیا به داعش دراوه
K24 – هه‌ولێر
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رپرسانی ئه‌منی و هه‌واڵگری توركیا، هۆكاری كوژرانی 16 سه‌ربازی ئه‌و وڵاته له ناوچه‌ی "باب" له‌نێوان عه‌فرین و كوبانێ له باكوور حه‌له‌ب ده‌خرێته‌ڕوو.
به‌پێی هه‌واڵیكی gazetevatan، به‌رپرسانی ئه‌منی و هه‌واڵگری توركیا له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه كه زانیاری له باره‌ی شوێنی سه‌ربازانیان به چه‌كدارانی داعش دراوه و توانیویانه به ئاسانی هێرش بكه‌نه سه‌ر سه‌ربازه‌كانیان و 16 سه‌رباز بكوژن، چونكه له بواری ته‌كنیكییه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك توانایی ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه‌ی نییه.
ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه بێ ئه‌وه‌ی ناوی هیچ گروپ و لایه‌نێك بهێنت بۆ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ داعش و پێدانی زانیاری له‌سه‌ر شوێنی سه‌ربازانی توركیا له نزیك باب، باس له‌وه ده‌كات له كاتێكدا كه‌شوهه‌وا زۆر خراپ بووه و چاو چاوی نه‌ده‌دیت و به ئۆتۆمبیڵیش سه‌ربازه‌كانمان دهیار نه‌ده‌بوون، به‌ڵام داعش شوێنی سهربازهكانمانی زانیوه و جێگه‌ی گومانه.
پێشی وایه داعش به ته‌نیا ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌نجام نه‌داوه و زانیاری له‌باره‌ی شوێنی سه‌ربازه‌كانمان به داعش دراوه، ته‌نانه‌ت هه‌ماهه‌نگیشیان له‌گه‌ڵ كراوه.
پێشتر سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به توندی هێرشی كرده سه‌ر هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و گوتی پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی نه‌بووه و به‌ڵگه‌شمان له‌به‌ر ده‌سته كه یارمه‌تی داعش و گرووپه‌كانی دیكه ده‌دات و له وه‌ڵامی داواكاری توركیا بۆ پشتگیری هه‌وایی، به بیانوونی كه‌شوهه‌وا گونجاو نییه و له دیاریكردنی ئامانجه‌كان كێشه هه‌یه، خۆی له یارمه‌تیدانی توركیای پاراستووه.
به‌ر له‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات نزیكی ناوچه‌ی باب ببنه، فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕی و تیمه مەیدانییەكانیان كشانده‌وه كه بۆ یارمه‌تی سوپای توركیا بڵاوه‌یان پێكردبوو، هه‌روه‌ها هێرشه ههواییهكانیان بۆ پشتگیری هێزه‌كانی توركیا له باب راگرت.
ئه‌مریكا پێی وایه، سوپای توركیا زیاتر له‌وه‌ی چووه پێش كه پێشتر ئامانجی دووركردنه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش بووه له سنووره‌كانی.
به‌ڵام توركیا به ئاشكرا رایگه‌یاندووه ئامانجی ئه‌وه‌یه پێشی به یه‌په‌گه و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی بگرێت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانێت ناوچه كوردییه‌كانی پێكه‌وه ببه‌ستێته‌وه.