شهعبولهی میسری گۆرانی بۆ حه‌شدی شه‌عبی ده‌ڵێت
شه‌عبان عه‌بدولڕه‌حیم: من له دڵه‌وه له‌گه‌ڵتانم،خۆشمده‌وێن،شه‌ره‌فمه‌ندم له‌گه‌ڵ ئێوه‌بم".
K24 – هه‌ولێر:
چالاكوانان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان،پارچه ڤیدیۆیه‌كی كاتی وێنه‌گرتنی كلیپێكی هونه‌رمه‌ندی میللی میسری(شه‌عبان عه‌بدولره‌حیم) ناسراو به شهعبولهیان بڵاوكردووه‌ته‌وه،له‌و كاته‌ی به ئاڵایه‌كی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت و به ئاواز و ستایلی خۆی گۆرانی بۆ حه‌شدی شه‌عبی ده‌ڵێت.
له ڤیدیۆكه‌دا كه رۆژی هه‌ینی 30/12/2016 بڵاوكراوه‌ته‌وه شه‌عبوله پاڵپشتی خۆی بۆ ئه‌و میلیشا چهكهداره ده‌رده‌بڕێت كه له ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵدا دژی چه‌كدارانی داعش به‌شدارن و ئێران پاڵپشتییان ده‌كات.
شه‌عبان عه‌بدولره‌حیم به چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ڵێت"من له دڵه‌وه له‌گه‌ڵتانم،خۆشمده‌وێن،شه‌ره‌فمه‌ندم له‌گه‌ڵ ئێوه‌بم".
ئه‌و په‌ڕ و هه‌ژمارانه‌ی له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نزیكن له حه‌شدی شه‌عبییه‌وه نوسیوویانه" ئه‌م گۆرانییه له لایه‌ن كۆڕبه‌ندی عێراقی-عه‌ره‌بی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆڕبه‌ندی لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی به‌رهه‌مهێنراوه".
ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی شه‌عبوله له كاتێكدایه رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مافی مرۆڤ،هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به‌شدار له پرۆسه‌ی سه‌ربازی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ، به ئه‌نجامدانی پێشێلكاری تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، به تایبه‌تی خه‌ڵكی سڤیلی پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌و كاته‌ی ناوچه‌كانیان رزگار ده‌كرێت، دووچاری ئه‌شكه‌نجه و ئازار ده‌بنه‌وه".