بزانه تێچووی مانه‌وه‌ی شه‌وی سه‌ری ساڵ له دوبه‌ی چه‌نده
به وێنه.. پێشوازیكردنی ساڵی 2017 له دوبه‌ی به‌م شێوه‌یه بوو
K24 - هه‌ولێر:
دوبه‌ی ئه‌و شوێنه‌یه كه له ته‌واوی جیهانه‌وه گه‌شتیاران بۆ به‌سه‌ربردنی شه‌وی سه‌ری ساڵ روویان تێكردووه.
سه‌ر له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ و به‌ر له ده‌ستپێكردنی یارییه ئاگرینه‌كان و پێشوازیكردن له ساڵی نوێی 2017 له میرنشینی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی، خه‌ڵكێكی زۆر له نزیك تاوه‌ری خه‌لیفه كۆببوونه‌وه.
له به‌رامبه‌ر ئه‌م پێشوازییه‌ی فراوانه‌ی ئه‌مساڵ له گه‌شتیاران كراوه له‌و شاره، نرخی شوێنه گهشتیاریییهكان به شێوه‌یه‌كی یه‌كجار به‌رچاو، به رێژه‌ی 300-400% زیاتر بوونه.
نرخی به‌شداریكردن له هه‌ندێك ئاهه‌نگ له رێستورانته به‌ناوبانگه‌كان، گه‌یشتووه‌ته 2500 درهه‌می ئیماراتی، واته نزیكه‌ی 680 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
سایتی "موسوعة مسافر"، كه تایبه‌ته به چاودێرێكردنی شوێنه گه‌شتیارییه‌كان، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، هه‌ندێك هۆتێل و رێستورانه‌كانی نزیك تاوه‌ری خه‌لیفه و دوبه‌ی مۆڵ، گه‌یشتووه‌ته 1000 بۆ 1500 درهه‌می ئیماراتی، واتا نزیكه‌ی 300 بۆ 400 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و سایته تایبه‌تمه‌نده، وه‌ك نمایشێك بۆ گرووپه گه‌شتیارییه‌كان، ئاهه‌نگی شه‌وانه له هه‌ندێك هۆتێل بۆ 10 كه‌س 25 هه‌زار درهه‌م بووه، واتا نزیكه‌ی 4500 بۆ 5500 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "الخلیج"ی ئیماراتی، سه‌رجه‌م هۆتێله‌كانی ده‌وروبه‌ری تاوه‌ری خه‌لیفه، پێشتر تۆماركراون و ته‌واوی ژووره‌كانیان گیراوه.
یه‌ك شه‌و مانه‌وه له ژووره‌كانی ئه‌و هۆتێلانه‌ی ده‌ڕوواننه تاوه‌ری خه‌لیفه، گه‌یشتووه‌ته 15 بۆ 20 هه‌زار درهه‌می ئیماراتی.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)