توركیا ئۆتۆمبێلی جه‌نگی و زرێپۆشی زیاتر بۆ رۆژئاوای كوردستان ره‌وانه ده‌كات
بۆ شه‌ڕی باب به‌كاریان ده‌هێنێت
K24 – هه‌ولێر
سوپای توركیا له پارێزگای كوجالی نزیك له ئیستانبوڵ ئۆتۆمبێلی جه‌نگی و زرێپۆشی زیاتر بۆ شه‌ڕی باب له رۆژئاوای كوردستان ره‌وانه ده‌كات.
به پێی میدیاكانی توركیا، ئه‌و هێزه له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات به‌شداری شه‌ڕی باب ده‌كات كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه بۆ ماوه‌ی زیاتر له چوار مانگه به‌رده‌وامه و به یارمه‌تی گرووپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا هه‌وڵی چوونه ناوه‌وه‌ی سه‌نته‌ری ناحیه‌ی باب ده‌دات.
ئه‌و هێزه‌ی توركیا له ماوه‌ی رۆژێكدا كە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و جه‌نگی پێیە بە شەمەندەفەر گه‌یشته پارێزگای دیلۆك و به پێی سه‌رچاوه‌كان به‌ره‌و ناوچه‌ی باب جوڵه‌ی پێكرا.
ناردنی هێزی زیاتری توركیا بۆ سوریا له سێیه‌م رۆژی ئاگربه‌ستی سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته دێت كه داعش له‌م ئاگربه‌سته به ده‌ركراوه.
له دوایین پێشهاته‌كانی شه‌ڕی باب كه له لایه‌ن هێزه‌كانی توركیا و گرووپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا نزیك له ئه‌نقه‌ره ئابڵوقه دراوه، به‌شداریكردنی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی روسیایه له شه‌ڕی باب و بۆ یه‌كه‌مجار به پراكتیك پشتگیریان له هێزه‌كانی توركیا كرد و سێ جار ناوچه‌كانی باشووری بابیان بۆردومان كرد.
پێشتر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی دژی داعش پشتگیری هه‌وایی بۆ هێزه‌كانی توركیا له ناوچه‌ی باب رایگرت و تیمه مه‌یدانییه‌كانیشی كشاندنه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نیگه‌رانی خۆی له چوونی هێزه‌كانی توركیا بۆ ناوچه‌ی باب ده‌ربڕی كه پێشتر ئامانجی ئۆپه‌راسیۆنی "قه‌ڵغانی فورات" دووركردنه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش له سنووره‌كانی بوو.
توركیا پاش ده‌ستپێكردنی ئه‌و هێرشه رایگه‌یاند ئامانجیان رێگه‌گرتنه له به یه‌كه‌وه به‌ستنی هه‌ردوو كانتۆنی عه‌فرین و كوبانێ له لایه‌ن یه‌په‌گه و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات.