به‌رپرسێكی یه‌كگرتوو ده‌نگۆیه‌ك له‌باره‌ی كه‌یسی دكتۆر هوشیار ره‌تده‌كاته‌وه
"ئێمه هیچ سه‌رچاوه‌ی نادیارمان نییه"
K24 - هه‌ولێر:
به‌كر قادر، راوێژكاری یاسایی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، ده‌نگۆیه‌كی له باره‌ی كه‌یسی شه‌هیدكردنی دكتۆر هوشیار، ره‌تده‌كاته‌وه، كه گوایه "تاوانباران"ی كه‌یسه‌كه، گوته‌ی خۆیان گۆڕیوه.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی سایتی كوردیوی سه‌ر به یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، راوێژكاری یاسایی ئه‌مینداری گشتی ئه‌و حزبه ده‌ڵێت: "ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه گوایه تاوانباره‌كانی شه‌هیدكردنی دكتۆر وشیار ئیسماعیل وته‌ی خۆیان گۆریوه، دووره له‌راستییه‌وه و ئێمه ته‌واوی په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی تاوانباره‌كانمان خوێندووه‌ته‌وه و هیچ گۆڕانكاریه‌كی به‌سه‌ردانه‌هاتووه".
به‌كر قادر ده‌شڵێت: "زۆر قسه‌وباس هه‌ن كه به‌ناوی سه‌رچاوه‌ی نادیار قسه ده‌خه‌نه ئه‌و بازاڕه، ئه‌مه‌ش جۆرێكه له‌شێواندنی ئه‌و كه‌یسه و جۆرێكه له ئازاردانی خانه‌واده‌ی شه‌هید دكتۆر وشیار، جۆرێكه له ئازاردانی خۆشه‌ویستانی مامۆستا وشیار، خه‌ڵكی زۆر له‌وه هۆشیارترن كه به‌م ده‌نگۆیه ناراستانه بروا بكه‌ن".
به‌كر قادر، دووپاتیشی ده‌كاته‌وه، ئه‌وان هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی نادیارییان نییه و گوتیی: "ئێمه هیچ سه‌رچاوه‌ی نادیارمان نییه و لێژنه‌ی پسپۆرمان هه‌یه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌و خۆیان به‌دوا داچوون ده‌كه‌ن و خۆیان له‌كاتی پێویستدا قسه ده‌كه‌ن".
ناوبراو دوپاتیشیكرده‌وه، كه‌یسه‌كه وه‌كو خۆی ماوه‌ته‌وه و له قۆناغی لێكۆڵینه‌وه‌ی چڕدایه، گوتیشی: "ئومێده‌وارین له‌ئایینده‌یه‌كی نزیكدا بكوژانی مامۆستا وشیار بدرێنه دادگا و بۆ رای گشتی بڵاوبكرێته‌وه".
دكتۆر هوشیار، شه‌وی 21ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2016، له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا، له شاری هه‌ولێر كوژرا، دواتر ئاسایشی هه‌ولێر دوو كه‌سی به تۆمه‌تی كوشتنی ئه‌و مامۆستا ئایینییه ده‌ستگیركرد، له راگه‌یه‌ندراوێكیشدا ئاسایشی هه‌ولێر رایگه‌یاند، تۆمه‌تباره‌كان دانییان به تاوانه‌كه‌یانداناوه.