وێنه‌ى گه‌نجه هه‌ولێرييه‌كه له ناو قوربانيانى يانه‌كه‌ى ئه‌سته‌نبوڵ ببينه
ئه‌و گه‌نجه هه‌ولێرييه‌ى شه‌وى رابردوو له يانه‌يه‌كى شه‌وانه‌ى ئه‌سته‌نبوڵ كوژرا وێنه‌كه‌ى له ناو قوربانيانى يانه‌كه بڵاو بوويه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌و گه‌نجه هه‌ولێرييه‌ى شه‌وى رابردوو له يانه‌يه‌كى شه‌وانه‌ى ئه‌سته‌نبوڵ كوژرا وێنه‌كه‌ى له ناو قوربانيانى يانه‌كه بڵاو بوويه‌وه.
چالاكانى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان و هاوڕێيانى بڵاويانكردووه‌ته‌وه، كه يه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ى شه‌وى رابردوو له يانه‌يه‌كى شه‌وانه‌ى ئه‌سته‌نبوڵ گيانى له‌ده‌ستداوه، ئه‌حمه‌د ره‌عد عسام بووه.
پارێزگارى ئه‌سته‌نبوڵ واسب شاهين له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا رايگه‌ياند، چه‌كدارێك به جلوبه‌رگى پاپا نوئێله‌وه كات 01:15 خوله‌كى به‌ره‌به‌يانى 1ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2017، ته‌قه‌ى له ئاماده‌بووانى ناو يانى رابواردنى شه‌وانه‌ى "رينا" كرد و به‌و هۆيه‌وه 39 كه‌س كوژران و 69ى ديكه بريندار بوون.


