مۆساد كچانى ئيسرائيل ده‌كاته سيخوڕ
بانگه‌وازێكيان بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه له رێگه‌يه‌وه، داوا له كچانى ئيسرائيل كراوه په‌يوه‌ندى به ريزه‌كانيانه‌وه بكه‌ن و وه‌ك سيخوڕ كار بكه‌ن.
K24 – هه‌ولێر:
ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئيسرائيل، له رێى رۆژنامه و تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانه‌وه، بانگه‌وازێكيان بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه له رێگه‌يه‌وه، داوا له كچانى ئيسرائيل كراوه په‌يوه‌ندى به ريزه‌كانيانه‌وه بكه‌ن و وه‌ك سيخوڕ كار بكه‌ن.
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هه‌يه: داوا له ژنانى خاوه‌ن تايبه‌تمه‌ندى دياريكراو ده‌كرێت، وه‌ك ئه‌فسه‌رى كۆكه‌ره‌وه‌ى زانيارى كه به‌رزترين پله‌يه له ده‌زگاكه به‌ده‌ستبهێنن.
هه‌روه‌ها تێيدا هاتووه: بۆمان گرنگ نييه چى ده‌كه‌يت و تۆ كێيت، ئه‌زموونيش زۆر گرنگ نييه بۆ ئه‌و كاره، كه‌سايه‌تييه‌كه‌ت گرنگه. ئه‌گه‌ر خاوه‌ن كه‌سايه‌تى و توانايه‌كى به‌هێز بيت، ئه‌وا به‌هره و ئه‌زموونى زۆرترت پێ ده‌به‌خشين.
په‌يامه‌كه‌ى مۆساد زياتر روويكردووه‌ته ئه‌و ژنانه‌ى كه‌سايه‌تييه‌كى گرنگيان هه‌يه و توانى هه‌ڵسوڕان و سه‌ركردايه‌تى كردنيان هه‌يه و ئارامگرن و به‌رگه‌ى كارى زۆر له ره‌وشى ناخۆشدا ده‌گرن.
هه‌ر به گوێره‌ى راگه‌يه‌ندراوه‌كه، ئه‌و ژنانه‌ى زياتر له زمانێك ده‌زانن، چانسيان باشتره، به‌ڵام مه‌رجيش نييه و پێويسته ئاماده‌بن بۆ ئه‌نجامدانى چالاكى كتوپڕ و وه‌ك نێرده‌ش ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى ئيسرائيل ده‌كرێن.
سه‌رچاوه: روسياليه‌وم.