توركیا ناسنامه‌ی بكوژه‌كه‌ی ئیستانبوڵ ئاشكرا ده‌كات
خێزانه‌كه‌ی ناوی راسته‌قینه‌كه‌ی نه‌دابوو
K24 – هه‌ولێر
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سه‌یان ئاشكرا كردووه كه ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌ی سه‌ری ساڵی نویێه له ئیستانبوڵ.
مه‌ولوود چاوشئۆغلو له چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئانادۆل رایگه‌یاند ناسنامه‌ی هێرشكاره‌كه‌یان ئاشكرا كردووه، بێ ئه‌وه‌ی بۆ رای گشتی بڵاو بكاته‌وه.
له یه‌كه‌م كاتژمێره‌كانی سه‌ری ساڵی نوێ له ئیستانبوڵ، چه‌كدارێك به چه‌كی كلاشینكۆف هێرشی كرده سه‌ر به‌شدارانی ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵ له نادی شه‌وانه‌ی رێینا و به‌هۆیه‌وه 39 كه‌س كوژران و نزیكه‌ی 70 دیكه‌شی بریندار بوون. زۆربه‌ی كوژراوه‌كان هاووڵاتیانی وڵاتانی عه‌ره‌بین و سێ له‌وانیش خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانن.
لێدوانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا پاش ئه‌وه‌ی دێت كه هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی ئیستانبوڵ 27 كه‌سیان له سێ خێزان له شاری ئیزمیر له رۆژئاوای توركیا ده‌ستگیر كرد، كه له شاری قۆنیا به‌ره‌و ئه‌و شاره چوون.
میدیاكانی توركیا رایانگه‌یاند هاوسه‌ری ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌ی ئیستانبوڵ كه ده‌ستگیرا كراوه، ناوی راسته‌قینی مێرده‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كرد.
ئه‌و ژنه پاش ده‌ستگیركردنی گوتی "له ته‌له‌فزیۆن ئاگاداری هێرشه‌كه بووم و نازانم هاوسه‌ره‌كه‌م ئه‌ندامی داعشه".
له لایه‌كی دیكه‌وه باس له‌وه ده‌كه‌ن هێرشكاره‌كه له سوریا مه‌شق و راهێنانی پێكراوه و به‌رپرسی داعش له توركیا پلاندانه‌ری هێرشه‌كه بووه.
پۆلیسی توركیا حه‌وت هاووڵاتی هه‌رێمی ئۆیغوری (تورك زمان) چین ده‌ستگیر كرد كه له رێستۆرانتێكدا كاریان ده‌كرد، پاش ئه‌وه‌ی ئاشكرا بوو كرێی ئه‌و ته‌كسییه‌كان داوه كه هێرشكاره‌كه بۆ ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ی به‌كار هێناوه.



.jpg)

