ھێلیكۆپتەرێكی سوپای عێراق تێكشكا

فڕۆكەكە بەھۆی كێشەی تەكنیكی لە نزیك بێجی تێكشكاوە

K24 – ھەولێر

ھێلیكۆپتەرێكی سوپای عێراق بەھۆی كێشەی تەكنیكی لە نزیك قەزای بێجی تێكشكا.

شانەی راگەیاندنی جەنگی عێراق ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ ھێلیكۆپتەرێكی سەربازی بەھۆی كێشەی تەكنیكی لە نزیك قەزای بێجی سەر بە پارێزگای سەلاحەدین تێكشكا.

تا ئێستا هێزی ئاسمانی عێراق جۆری ھێلیكۆپتەرەكە و شوێنی تەواوی تێکشکانەکە و وردەکاری دیکەی لەم بارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە، بە گوێرەی زانیاری ھەندێك لە میدیاكان، تەواوی سەرنشینەكانی ناو ھێلیكۆپتەرەكە گیانیان لە دەستداوە.