ئيڤانكا ترامپ ده‌بێته‌ جيرانى ئۆباما

ئيڤانكاى كچى ترامپ بڕياريدا ماڵه‌كه‌ى له‌ نيويۆركه‌وه‌ بگوازێته‌وه‌ واشنتن و ببێته‌ دراوسێى ماڵى باراك ئۆباما.

K24 – هه‌ولێر:

ئيڤانكاى كچى ترامپ بڕياريدا ماڵه‌كه‌ى له‌ نيويۆركه‌وه‌ بگوازێته‌وه‌ واشنتن و ببێته‌ دراوسێى ماڵى باراك ئۆباما.

رۆژنامه‌ى واشنتن بڵاويكردووه‌ته‌وه‌، ئيڤانكا و هاوسه‌ره‌كه‌ى و سێ منداڵه‌كه‌يان ماڵێكيان له‌و گه‌ڕه‌كه‌ ناوداره‌ كڕيوه‌، كه‌ بڕياره‌ ئۆباما دواى ته‌واوبوونى ماوه‌ى سه‌رۆكايه‌تييه‌كه‌ى تێيدا نيشته‌جێ ببێت.

ماڵه‌كه‌ى ئيڤانكا له‌ سێ نهۆم پێكهاتووه‌ و 6 ژوورى خه‌وى تێدايه‌ و نرخى به‌ 5.5 مليۆن دۆلاره‌، له‌ كاتێكدا نرخى ماڵه‌كه‌ى ئۆباما به‌ 5.3 مليۆن دۆلار بووه‌.