ترامپ گاڵته‌ى به هه‌واڵگرى وڵاته‌كه‌ى دێت
ترامپ گاڵته‌ى به بانگه‌شه‌ى ده‌زگاى هه‌واڵگرى وڵاته‌كه‌ى دێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مريكا، دۆناڵد ترامپ گاڵته‌ى به بانگه‌شه‌ى ده‌زگاى هه‌واڵگرى وڵاته‌كه‌ى دێت، له باره‌ى دزه‌كردنى رووسه‌كان بۆ ناو پێگه‌ى ئه‌ليكترۆنى حزبه‌كانى ئه‌مريكا.
له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر، دۆناڵد ترامپ گاڵته‌ى به‌و بانگه‌شانه‌ى ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌مريكا كردووه، كه باسيان له‌وه ده‌كرد، رووسيا دزه‌ى كردووه‌ته ناو پێگه و پۆسته ئه‌ليكترۆنييه‌كانى هه‌ريه‌ك له هيلارى كلينتۆن و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى پارتى ديموكراته‌كان، بۆ درووستكردنى كاريگه‌رى له‌سه‌ر پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مريكا.
ترامپ نووسيويه‌تى: به‌رپرسانى هه‌واڵگرى پرسى هاككه‌ره رووسييهكانيان دواخست بۆ هه‌ينى، چونكه ئه‌سته‌مه له‌م هه‌فته‌يه‌دا بسه‌لمێنرێت و كاتێكى زۆرتريان ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ى دۆسييهك درووست بكه‌ن و بانگهشهكهيان بسه‌لمێنن.
ترامپ به گاڵته‌كردنه‌وه، ئه‌و دواكه‌وتنه‌ى سه‌لماندنى ئه‌و پرسه‌ى به نامۆ وه‌سفكرد.