رووداوێكی دیكه‌ی ته‌قه‌كردن له ئیستانبول روویدا
ژماره‌یه‌ك برینداریش هه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
میدیاكانی توركیا بڵاوییانكرده‌وه، كه‌مێك به‌ر له ئێستا له ناو رێستورانتێك له ناوچه‌ی فاتیحی شاری ئیستانبول، رووداوێكی ته‌قه‌كردن روویداوه.
به گوێره‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی (CNN Turk) به‌هۆی رووداوه‌كه، ژماره‌یه‌ك بریندار هه‌ن، به‌ڵام تاكو ئێستا ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی هیچ ئامارێكییان بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
هه‌ندێك له میدیاكان باس له‌وه ده‌كه‌ن، تا ئێستا دوو كه‌س برینداره و رووداوه‌كه‌ش په‌یوه‌ندی به كاری تیرۆریستییه‌وه نییه.
له ئێستاشدا پۆلیس و هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن له رووداوه‌كه.
.jpg)
.jpg)