پاپا نوئێله‌كه‌ى ئه‌سته‌نبوڵ له "شێخێكى داعشه‌وه فه‌رمانى وه‌رگرتووه"
بكوژه‌كه به ياوه‌ى "شێخ يوسف" سه‌ردانى ئه‌سته‌نبوڵى كردووه.
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ى ستارى توركيا، بڵاويكردووه‌ته‌وه، پاپا نوئێله‌كه‌ى ئه‌سته‌نبوڵ كه شه‌وى سه‌رى ساڵ له يانه‌يه‌كى رابواردنى شه‌وانه‌دا 39 كه‌سى كوشت و زياتر له 60 كه‌سى ديكه‌ى بريندار كرد، له كه‌سێك به ناوى "شێخ يوسف"ه‌وه فه‌رمانى وه‌رگرتووه.
رۆژنامه‌كه نووسيويه‌تى: ئه‌و بكوژه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ى و دوو منداڵى رۆژى 20ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 2016 هاتووه‌ته توركيا. دواى دوو رۆژ چووه‌ته شارى كۆنيا، له‌وێ كه‌سێكى سه‌ر به داعشى به ناوى "شێخ يوسف" بينيوه و ئه‌و فه‌رمانى پێكردووه، كرده‌وه‌كه‌ى شه‌وى سه‌رى ساڵ ئه‌نجام بدات.
رۆژنامه‌كه باسى له‌وه‌شكردووه، بكوژه‌كه به ياوه‌ى "شێخ يوسف" سه‌ردانى ئه‌سته‌نبوڵى كردووه. پۆليس به‌ڵگه‌يه‌كى ده‌ستكه‌وتووه، له رێى كامێراى چاودێرييه‌وه وێنه‌ى دوو كه‌س گيراوه كه پليتى سه‌ردانيكردنى ئه‌سته‌نبوڵيان بڕيوه.
هه‌روه‌ها هاتووه، بكوژه‌كه تاكسييه‌كى به كرێ گرتووه و له رێگه داواى مۆبايلى شوفێره‌كه‌ى كردووه بۆ ئه‌وه‌ى په‌يوه‌ندى به هاوڕێيه‌كه‌يه‌وه بكات و ئه‌ويش پێى نه‌داوه، هه‌ربۆيه دابه‌زيوه و به تاكسييه‌كى ديكه رۆيشتووه به‌ره‌و ناوچه‌ى زيتبورنۆ. له‌وێوه ئيدى ديار نه‌ماوه.
پۆليس به دواى ئه‌و ژماره مۆبايله‌دا ده‌گه‌ڕێت، كه بكوژه‌كه په‌يوه‌ندى پێوه كردووه، به‌ڵام زياتر له 3 رۆژه داخراوه و هێزه ئه‌منييه‌كان له‌و بڕوايه‌دان بكوژه‌كه ويستوويه‌تى سه‌ريان لێ بشێوێنێت.
رۆژنامه‌ى ستار باسى له‌وه‌شكردووه، بكوژه‌كه توانيويه‌تى له ماوه‌يه‌كى زۆر كورتدا خه‌ڵكێكى زۆر بكوژێت، ئه‌مه‌ش نيشانه‌يه بۆ راهێنان و شاره‌زايى له بوارى سه‌ربازى و به گوێره‌ى لێكۆڵينه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه، بكوژه‌كه چه‌ند مه‌خزه‌نێكى به تێپ به پێچه‌وانه‌ى يه‌كدى به‌يه‌كه‌وه به‌ستووه بۆ ئه‌وه‌ى له كاتى گۆڕينيان كاتى زۆرى پێ نه‌چێت.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى پۆليس، بكوژه‌كه به تاكسى دووه‌م چووته ناوچه‌ى زيتبورنۆ و له‌وێ روويكردووه‌ته چێشتخانه‌يه‌كى ئيگۆر و چه‌ند كارمه‌ندێك له‌به‌رى هه‌ڵساونه‌ته‌وه و داواى پاره‌ى لێكردوون بۆ ئه‌وه‌ى بيداته شوفێرى تاكسييه‌كه، به‌و پێيه‌ى كيفى پاره‌كه‌ى له شوێنى ته‌قه‌كردنه‌كه لێكه‌وتووه.
پۆليس بۆى ده‌ركه‌وتووه، بكوژه‌كه زۆر به هێمنى و ئارامى كارى كردووه و به بێ ترس و دڵه‌ڕاوكێ و نيگه‌رانى قسه‌ى له‌گه‌ڵ شوفێرى تاكسييه‌كان كردووه.
هێزه ئه‌منييه‌كان كارمه‌ندانى چێشتخانه‌كه‌يان ده‌ستگيركردووه و لێپرسينه‌وه له‌گه‌ڵيان به‌رده‌وامه.
سه‌رچاوه ميدياييه‌كانى توركيا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، هاوسه‌رى بكوژه‌كه به پۆليسى راگه‌ياندووه، ئاگادارى ئه‌وه نه‌بووه، هاوسه‌ره‌كه‌ى په‌يوه‌ندى به داعشه‌وه كردووه. هه‌ندێك سه‌رچاوى ديكه‌ش ره‌تيده‌كه‌نه‌وه هاوسه‌ره‌كه‌ى ده‌ستگير كرابێت.
سه‌رچاوه: هافينگتۆن پۆست.