له ساڵیادی راپه‌رینی دژی موباره‌ك داوای ئازادكردنی ده‌كرێت
داواكاری بۆ ئازادكردنی تاوتوێ ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر
دادگایەكی میسر رۆژی 24 كانوونی دووه‌می ئەمساڵ داواكاری ئازادكردنی محه‌مه‌د حوسنی موباره‌ك سه‌رۆكی پێشووتری ئەو وڵاتە تاوتوێ ده‌كات.
داواكاریی ئازاد كردنی موبارەك پێشكه‌ش به دادگای كارگێڕی ئه‌نجومه‌نی دەوڵەت كراوه و تێدا داوا له‌و دادگایه كراوه داوا له سه‌رۆك كۆمار بكات فه‌رمانی لێبوردن بۆ حوسنی موباره‌ك ده‌ر بكات.
به پێی میدیاكانی میسر، دادگای كارگێڕی ئه‌و وڵاته رایگه‌یاند رۆژی 24 ئه‌م مانگه ئه‌و داوكارییه تاوتوێ ده‌كات كه تێیدا داواكراوه به‌هۆی ره‌وشی ته‌ندروستی و پیری، ئامۆژگاری به سه‌رۆك كۆمار بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمانی لیبوردن بۆ حوسنی موباره‌ك ده‌ر بكات.
محه‌مه‌د حوسنی موباره‌ك رۆژی چواری ئایاری 1928 له دایك بووه و چواره‌مین سه‌رۆكی كۆماری میسره و له 14 تشرینی یه‌كه‌می 1981 تا 11 شوباتی 2011 سه‌رۆك بووه و له 11 شوباتی ساڵی 2011 ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی رووخا، پاش ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته بۆ ماوه‌ی زیاتر له مانگێك رژانه سه‌ر شه‌قام و كۆتاییان به ده‌سه‌ڵاتی 30 ساڵه‌ی موباره‌كیان هێنا و ئیستاش له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سه‌ربازی كه‌وتووه.
پاش رووخانی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌شی، به تۆمه‌تی ده‌ركردنی فه‌رمان بۆ كوشتنی خۆپیشانده‌ران به زیندانیكردنی هه‌تاهه‌تایی حوكم درا و سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌شی بلۆك كرا.