نوێنه‌رانى ئه‌مريكا ئيدانه‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ن
كۆنگرێس ئيدانه‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مريكا له پڕۆژه بڕيارێكدا كه ئه‌مڕۆ ده‌نگى له‌سه‌ر درا ئيدانه‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان ده‌كات به هۆى ده‌ركردنى بڕيارێك له دژى درووستكردنى كۆمه‌ڵگه‌ى نيشته‌جێكردنى جووله‌كه‌كان له‌سه‌ر خاكه داگيركراوه‌كانى فه‌له‌ستين.
بڕياره‌كه 80 نوێنه‌ر دژى و 342 نوێنهريش پشتيوانيان كرد.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێ ئه‌نجوومه‌نى پيرانى سه‌ر به كۆنگرێس به هه‌مان شێوه بڕيارێك په‌سند بكات.
ژماره‌يه‌ك له نوێنه‌رانى كۆمارييه‌كان ده‌يانه‌وێت پڕۆژه‌يه بڕيارێك ئاماده بكه‌ن و رێگرى له‌وه بكه‌ن وڵاته‌كه‌يان چيديكه پاره بداته نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان.
رۆژى 23ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2016، بۆ يه‌كه‌مجار له ماوه‌ى هه‌شت ساڵى رابردوودا، ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى، بڕيارێكى له دژى ئيسرائيل ده‌كرد و 14 ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نه‌كه ده‌نگيان بۆ دا و ته‌نيا ئه‌مريكا بێ ده‌نگى هه‌ڵبژارد.
بڕياره‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى داواى له ئيسرائيل كردووه، ده‌ستبه‌جێ پرۆسه‌ى نيشته‌جێكردنى جوله‌كه و درووستكردنى كۆمه‌ڵگه‌ى نوێ بۆيان له‌سه‌ر خاكه داگيركراوه‌كانى فه‌له‌ستين، به تايبه‌تى ناوچه‌كانى قودسى خۆرهه‌ڵات رابگرێت و ئه‌و كۆمه‌ڵگانه‌ى به نا شه‌رعى له قه‌ڵه‌مدان.
ئيسرئيل 570 هه‌زار جوله‌كه‌ى له كه‌نارى خۆرئاوا و قودسى خۆرهه‌ڵات نيشتهجێكردووه، ئه‌و ناوچانه له 1967ه‌وه له لايه‌ن ئيسرائيله‌وه داگيركراوون.