قيبيتييه‌كى سه‌ربڕى
كه‌سێكى نه‌ناسراو فرۆشيارێكى قيبتى له‌به‌رده‌م دووكانه‌كه‌ى سه‌ربڕى و ئه‌و رووداوه شاره‌كه‌ى هه‌ژاندووه.
K24 – هه‌ولێر:
له شارى ئه‌سكه‌نده‌رييه‌ى ميسر، به‌ره‌به‌يانى 3ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2017، كه‌سێكى نه‌ناسراو فرۆشيارێكى قيبتى له‌به‌رده‌م دووكانه‌كه‌ى سه‌ربڕى و ئه‌و رووداوه شاره‌كه‌ى هه‌ژاندووه.
هێزه ئه‌منييه‌كانى ميسر دواى رووداوه‌كه، گه‌يشتنه شوێنه‌كه و ده‌ستيان له لێكۆڵينه‌وه كردووه، به‌ڵام تا ئێستا هيچ كه‌سێك به‌و هۆيه‌وه ده‌ستگير نه‌كراوه.
پۆليس ئه‌وه‌ى روونكردووه‌ته‌وه، كه فرۆشياره قيبتييه‌كه دوكانێكى تايبه‌ت به فرۆشتنى ديارى و جۆره‌كانى خواردنه‌وه‌ى كهولى و سه‌رخۆشكارى هه‌بووه.
به گوێره‌ى لێدوانى شاهێدحاڵه‌كان، ئه‌و فرۆشياره قيبتييه له كاتى كێشانى نێرگيله كوژراوه.