نهوت له سهرووى 56 دۆلار جێگير بوو
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەسەرووی 56 دۆلار جێگیربوو.

K24 – ههولێر:
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەسەرووی 56 دۆلار جێگیربوو.
دوای ئەوەی دوێنێ نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 55 دۆلار و 90 سەنت لە کۆتایی رۆژدا لەسەدا 0.99 نرخەکەی بەرزبوویەوە و گهيشته 56 دۆلار و 77 سەنت.
ئەمڕۆ لە بازارەکانی ئاسیادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە 56.82 دۆلار دەستی پێکرد. لە کاتژمێر 11:30دا نرخەکەی بۆ 56.72 سەنت دابەزی.
هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تێکساس بریتی بوو لە 53 دۆلار و 65 سەنت.
شارەزایانی ئابووی ئاماژە بەوەدەکەن راگەیاندنی ئەوەی کە گەشەسەندنی جیهانی خاوە، لەلایەن بانکی ناوەندی ئەمریکاوە، کاریگەریی کردووەتە سەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.