مۆگابى به مه‌رجى دووگیانبوونی یه‌كێكیان دوو هاوڕه‌گه‌زباز ئازاد ده‌كات
به‌ڵێنى ئازادكردنى به دوو هاوڕه‌گه‌زبازى به‌ندكراو دا

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى زيمبابۆى، رۆبه‌رت موگابى، به‌ڵێنى ئازادكردنى به دوو هاوڕه‌گه‌زبازى به‌ندكراو دا، به مه‌رجى ئه‌وه‌ى يه‌كێكيان له‌وی دیكه‌یان دووگیان ببێت.
رۆژنامه‌ى (Mzansi Live)، رۆژى پێنجشه‌ممه 5ى كانووى دووه‌م/ يه‌نايرى 2017 بڵاويكردووه‌ته‌وه، به‌ڕێوبه‌رايه‌تى زيندانه‌كان له زيمبابۆى دوو پياوى ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه، به هۆى ئه‌وه‌ى ويستوويانه هاوسه‌رگيرى هاوڕه‌گه‌زى بكه‌ن.
به گوێره‌ى زانيارى ئه‌و رۆژنامه‌يه، به‌ڕێوبه‌رايه‌تى زيندانه‌كان رايگه‌ياندووه، له‌سه‌ر بنه‌ماى رێنماييه‌كانى موگابى، ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو هاوڕه‌گه‌زبازه يه‌كيان ئه‌وى ديكه‌يان سك‌پڕ بكات ئازاد ده‌كرێن.
به گوێره‌ى ياساى كارپێكراو له زيمبابۆى، هاوسه‌رگيرى هاوڕه‌گه‌زبازه‌كان قه‌ده‌غه‌يه و موگابى به يه‌كێك له‌و سه‌رۆكانه هه‌ژمار ده‌كرێت، كه رقى له خووى هاوڕه‌گه‌زبازييه.