ورده‌كاری هه‌وڵی تیرۆركردنی ئه‌ردۆغان
توركیا داوای راده‌ستكردنه‌وه‌ی به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كانی ده‌كات له یۆنان
K24 - هه‌ولێر:
لێكۆڵینه‌وه‌كان سه‌باره‌ت هه‌وڵی تیرۆركردنی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا، له شه‌وی كوده‌تا سه‌ربازییه شكستخواردووه‌كه، به‌رده‌وامه و، چه‌ند گومان لێكراوێك هه‌وڵی تیرۆركردنیان داوه، به‌ڵام ئێستا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسانی سه‌ربازی، كه له كوده‌تا شكستخواردووه‌كه به‌شداربوون، له یۆنانن.
لێكۆڵینه‌وه‌كان به سه‌رپه‌رشتی نووسینگه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌ڕێوه‌ده‌چن و ده‌ركه‌وتووه، عه‌قید عه‌لی ئاقتورك، موقه‌ده‌م داود ئوجوم، سه‌رۆكایه‌تی گرووپه‌كه‌یان كردووه و له شه‌وی كوده‌تاكه چوونه‌ته ناوچه‌ی مارماریسی رۆژئاوای توركیا و هه‌وڵی تیرۆركردنی ئه‌ردۆغانییانداوه.
بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كه‌ش، په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ نه‌قیب عه‌بدوڵڵا یه‌تیك، رائید ئه‌حمه‌د گوزه‌ل، مه‌سعود فورات و نه‌قیب فه‌ره‌یدون جوبان كردووه، كه ئێستا هه‌ڵاتوونه و له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رپرسه سه‌ربازییانه‌ی سوپان، كه به هه‌لیكۆپته‌رێك له شه‌وی كوده‌تاكه‌ی 15ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2016، خۆیان گه‌یانده یۆنان.
دوای گوێگرتن له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كانی عه‌لی ئاقتورك، كه له‌و شه‌وه ئه‌نجامداوه، ده‌ركه‌وتووه، 3 په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا یه‌تیك ئه‌نجامداوه، په‌یوه‌ندییه‌كیش له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د گوزه‌ل، هه‌رچی داود ئوجومه، له شه‌وی كوده‌تاكه‌دا، 12 په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا یه‌تیك ئه‌نجامداوه، دووجاریش له‌گه‌ڵ فه‌ره‌یدون جوبان، جارێكیش له‌گه‌ڵ مه‌سعود فورات.
تا ئێستاش له‌و به‌رپرسه سه‌ربازییانه‌ی هه‌وڵی تیرۆركردنی ئه‌ردۆغانییانداوه، ته‌نها عه‌لی ئاقتورك و داود ئوجوم ده‌ستگیركراون و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه.
داواكاری گشتی ئیستانبول، بڕیاره دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان، وه‌ك داواكارییه‌ك بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رپرسه سه‌ربازییانه بداته یۆنان و به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌شی تێدایه، كه له هه‌وڵدان بۆ كوده‌تا شكستخواردووه‌كه، تێوه‌گلاون، بۆ ئه‌وه‌ی بدرێنه دادگا.
بڕیاره دادگای یۆنان، ئه‌م مانگه، بڕیاری خۆی له باره‌ی راده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رپرسه سه‌ربازییانه ده‌ربكات و پێشتریش ئه‌نقه‌ره چه‌ند جارێك به فه‌رمی داوای راده‌ستكردنه‌وه‌ی كردووه.
سه‌رچاوه: رووسیه‌لیه‌وم