قه‌یرانی ئاو شه‌ڕی سوریا فراوانتر ده‌كات
سه‌رچاوه‌ی ئاوی دیمه‌شق له ژێر كۆنترۆڵی چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن دایه
K24 – هه‌ولێر
پاش ئه‌وه‌ی گرووپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بە بڕینی ئاو له‌سه‌ر چوار ملیۆن كه‌س له دیمه‌شقی پایته‌خت تۆمه‌تبار كران، هێزه‌كانی حكومه‌ت و هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌ستیان به هێرشێكی فراوان بۆ سه‌ر چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن له چیاكانی ده‌وروبه‌ری دیمه‌شق كرد كه سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی دابینكردنی ئاوی دیمه‌شقه.
حكومه‌تی سوریا هه‌روه‌ها، گرووپه چه‌كداره‌كانی به ژه‌هراوی كردنی ئاوی دیمه‌شق تۆمه‌تبار كرد و هه‌ر به‌م بیانوویه لە گەڵ ھاوپەیمانەكانی ده‌ستی به هێرشێكی فراوان بۆ سه‌ر ناوچه‌ی وادی به‌ردای ژێر كۆنترۆڵ چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن كرد كه له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی حه‌له‌ب ره‌تیان كردبووه‌وه، ئه‌و ناوچه‌یه به‌جێ بهێڵن.
له لایه‌كی دیكه‌وه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ی تێكدانی ئاوی خواردنه‌وه‌ی دیمه‌شق هۆشداریدا و به تاوانی جه‌نگی زانی، پاش ئه‌وه‌ی هه‌واڵی بڕینی سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ئاوی دیمه‌شق و بێ ئاو مانه‌وه‌ی ملیۆنان كه‌س بڵاو بووه‌وه.
گرووپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆن هه‌رجۆره تۆمه‌تێك له‌باره‌ی بڕینی ئاو یان ژه‌هراوی كردنی ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
شه‌رو پێكدادانه‌كانی ناوچه‌ی وادی به‌ردا گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه بۆ سه‌ر ئاگربه‌ستی سوریا كه له یه‌كه‌م كاتژمێری 30 كانوونی یه‌كه‌می 2016 به نێوانگیری توركیا و روسیا كه‌وته بواری جێبه‌جێكردن و ئاماده‌كارییه‌كه بۆ دانوستانه‌كانی ئاستانا نێوان رژێم و ئۆپۆزسیۆن به ده‌ستپێشخه‌ری روسیا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولوود چاوشئۆغلو له‌مباره‌وه هۆشداری دا و داوای كرد "پێویسته ئیران ئه‌ركی خۆی به‌رامبه‌ر پابه‌ندكردنی هێزه‌كانی رژێم و ملیشیا شیعه‌كان به ئاگربه‌ست جێبه‌جێ بكات:.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌هرام قاسمی به توندی وه‌ڵامی چاوشئۆغلوی دایه‌وه و رایگه‌یاند "ئاموژگاری توركیا ده‌كەین لە جیاتی تومەتبار كردنی ئێران، له دژی پێشێلكارییه‌كانی گرووپه چه‌كداره‌كان ده‌ركه‌وێت".