ئه‌مریكا و ئه‌ڵمانیا له‌باره‌ی توركیاوه هۆشداری ده‌ده‌ن
داوا له هاووڵاتیانی ده‌كه‌ن خۆیان له شوێنی قه‌ره‌باڵغ دوور رابگرن
K24 – هه‌ولێر
پاش ته‌قینه‌وه‌ی شاری ئیزمیر له رۆژئاوای توركیا، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌ڵمانیا هۆشداری ده‌ده‌نه هاووڵاتیانی.
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو 5 كانوونی دووه‌می 2017 ئۆتۆمبێلێكی بۆمبه‌كراو له به‌رده‌م دادگایه‌كی شاری ئیزمیر ته‌قێندرایه‌وه و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س كوژران و 10 دیكه‌شی بریندار بوون.
ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری ئاسایشی ئه‌وبه‌ری ده‌ریا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پاش ته‌قینه‌وه‌ی ئیزمیر هۆشداری ئه‌منی بڵاو كرده‌وه و داوای له هاووڵاتیانی ئه‌مریكا له توركیا كرد خۆیان له ناوچه‌كانی ته‌قینه‌وه دوور رابگرن.
ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌ی ئیزمیر كه تا ئێستا هیچ لایه‌نێك له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه، پێنج رۆژ پاش هێرشه‌كه‌ی ئیستانبوڵ هات كه هێرشكارێك به چه‌كی كلاشینكۆف هێرشی كرده سه‌ر به‌شدارانی ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵ له نادییه‌كی شه‌وانه له ئیستانبوڵ و به‌هۆیه‌وه 39 كه‌س كوژران و نزیكه‌ی 70 دیكه‌شی بریندار بوون.
24 له كوژراوه‌كانی هێرشه‌كه‌ی ئیستانبوڵ هاووڵاتیانی وڵاتانی عه‌ره‌بین كه سێ له‌وانیش خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانن. رێكخراوی داعش به‌رپرسیارێتی ئه‌و هێرشه‌ی له ئه‌ستۆ گرت.
له لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا داوای له هاووڵاتیانی له توركیا كرد هۆشیار بن و خۆیان له شوێنی قه‌ره‌باڵغ دوور رابگرن.