عەبادی داوا لە خەڵكی مووسڵ دەكات خۆیان بۆ ھاتنی سوپا ئامادە بكەن
باس لە پێشڕەوی بەرچاوی ھێزەکانی عێراق لە شەڕی نێو گەڕەكەكانی رۆژھەڵاتی مووسڵ دەكات
K24 - ھەولێر
دوای نزیكبوونەوەی ھێزەکانی عێراق لە رووباری دیجلەی ناوەڕاستی مووسڵ، حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق، داوای لە خەڵكی ئەو شارە كرد، خۆیان بۆ ھاتنی سوپا ئامادە بكەن.
عەبادی، ئاماژەی بۆ پێشڕەوی بەرچاوی ھێزەکانی عێراق لە شەڕی نێو گەڕەكەكانی رۆژھەڵاتی مووسڵ.
لە 29ی مانگی رابردوودا، ھێزەکانی عێراق قۆناخی دووەمی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی مووسڵ‌یان راگەیاند و توانییان ژمارەیەك گەڕەكی دیكە كۆنتڕۆڵبكەنەوە.
قۆناغی یەكەمی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی مووسڵ رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌می 2016 به به‌شداری زیاتر له 100 هه‌زار كه‌س له سوپای عێراق و پێشمەرگە، به پشتگیری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستیپێكرد و زیاتر لە 40 گەڕەكی مووسڵ لە دەستی داعش رزگاركران، رۆژی 29 كانوونی یه‌كه‌می 2016 قوناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ده‌ستیپێكرد.