"به‌غدادی به‌په‌له فه‌رمانێك ده‌رده‌كات"
په‌نا ده‌باته به‌ر زیندانییه‌كان
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه‌كانی عێراق به میدیا ناوخۆییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی رایانگه‌یاندووه" ئه‌بو به‌كر به‌غدادی رێبه‌ری رێكخراوی داعش، فه‌رمانێكی به‌سه‌ر چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه‌یدا گشتاندووه، تا به‌په‌له سه‌رجه‌م زیندانه‌كانی ناوچه‌كانی مووسڵ و ته‌له‌عفه‌ر له چه‌كداره به‌ندكراوه‌كان، ئه‌وانه‌ی به هه‌ر هۆكارێك له زینداندان له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانیان ئازاد بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له شه‌ڕه‌كانی داهاتوودا سوودیان لێوه‌ربگرنه‌وه".
له‌و باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی له فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی نه‌ینه‌وا ئه‌وه‌ی به بیرهێنایه‌وه" له یه‌كیك له تونیله‌كانی به‌ره‌ی ده‌سته چه‌پی شاری مووسڵ، به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نوێیان دۆزییوه‌ته‌وه، كه به ناوی "ویلایه‌تی نه‌ینه‌وای داعش" ده‌ركراوه و داوا له ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی رێكخراوه‌كه ده‌كات، هێزی پشتیوانی و كه‌لوپه‌لی پێویست له سه‌رجه‌م" ویلایه‌ته‌كانی دیكه‌وه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی ئه‌و چه‌كدار و كه‌لوپه‌لانه‌ی له ده‌ستیانداوه بنێرن".
له دواین په‌یامی ده‌نگی (ئه‌بو به‌كر به‌غدادی) رێبه‌ری داعش به روونی هه‌ست به‌و ره‌وشه نوێیه ده‌كرا كه چه‌كدارانی داعشی تێكه‌وتووه، هه‌ر بۆیه داوای لێده‌كردن نه‌كشێنه‌وه و داواشی له خه‌ڵكی مووسڵ ده‌كرد هاوكارییان بكه‌ن".
به‌گوێره‌ی دواین فیلمی ڤیدیۆیی داعش كه به ناوی"كاروانی نوور" بڵاویكردووه‌ته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت چه‌كداره‌كانی ئه‌و رێكخراوه زۆر كه‌مبوونه‌ته‌وه و مێردمنداڵان و به ته‌مه‌نه‌كانی ناچار ده‌كه‌ن كرده‌ی خۆكوژی ئه‌نجام بده‌ن".