ئه‌سه‌د ئاماده‌یی خۆی بۆ هه‌موو پرسێك له دانوستانه‌كانی ئاستانا ده‌رده‌بڕێت
سوپاكه‌ی ئاماده‌یه بۆ گرتنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی نزیك له دیمه‌شق كه چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن ده‌ستیان به‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ئاوی خواردنه‌وه‌ی دیمه‌شقی پایته‌خت گرتووه
K24 – هه‌ولێر
سەرۆكی سوریا بەشار ئه‌سه‌د رایگه‌یاند حكومه‌ته‌كه‌ی ئاماده‌یه بۆ دانوستان له‌باره‌ی هه‌موو پرسێك له دانوستانه‌كانی ئاشتی كه بڕیاره به به‌شداری نوێنه‌رانی حكومه‌ت و ئۆپۆزسیۆن له قه‌زاقستان (كازاخستان) به‌ڕێوه بچێت و هێشتا كاته‌كه‌ی دیاری نه‌كراوه.
ئه‌سه‌د له چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ میدیاكانی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند ئاگربه‌ستی به نێوانگیری توركیا و روسیا به‌ر له به‌ڕێوه‌چوونی دانوستانه‌كانی پێشێلكراوه و پێداگریشی له‌سه‌ر ئاماده‌یی سوپاكه‌ی كرد بۆ گرتنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی نزیك له دیمه‌شق كه چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن ده‌ستیان به‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ئاوی خواردنه‌وه‌ی دیمه‌شقی پایته‌خت گرتووه.
هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا و هاوپه‌یمانه‌كانی له دوایین پێشهاته سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و وڵاته ته‌واوی شاری حه‌له‌بیان كۆنترۆڵ كرد و سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یان به‌رامبه‌ر چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن به‌ده‌ستهێنا و به‌هۆیه‌وه باڵاده‌ستی سوریا و هاوپه‌یمانه‌كانی له دانوستانه‌كانی ئاستانا به‌ده‌ركه‌وتووه كه به ده‌ستپێشخه‌ری روسیا و بێ به‌شداریكردنی ئه‌مریكا به‌ڕێوه ده‌چێت.
به‌شار ئه‌سه‌د له وه‌ڵامی پرسیارێك له‌باره‌ی ئاماده‌یی حكومه‌ته‌كه‌ی بۆ باسكردنی چاره‌نووسی ئه‌سه‌د وه‌ك سه‌رۆك گوتی: "به‌ڵێ.. به‌ڵام پۆسته‌كه‌م په‌یوه‌سته به ده‌ستوور. ده‌ستووریش میكانیزمێكی زۆر روونی هه‌یه بۆ به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی سه‌رۆك و به‌جێهێشتنی و ئه‌گه‌ر ئه‌وان بیانه‌وێت تاوتوێی ئه‌و خاڵه بكه‌ن، پێویسته ده‌ستور تاوتوێ بكرێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا هه‌ر گۆڕانێك له ده‌ستوور پێویسته راپرسی له‌سه‌ر بكرێت و ئه‌و كاره‌شی بۆ گه‌ڵی سوریا له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك گه‌ڕاندنه‌وه.
لێدوانی ئه‌سه‌د بۆ راگه‌یاندنه‌كانی فه‌ره‌نسا پاش سه‌ردانێكی شاندێكی په‌رله‌مانتارانی ئه‌و وڵاته بۆ سوریا هات كه له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د كۆ ببوونه‌وه.
