پێنج وڵاتى كه‌نداو سه‌ره‌خۆشييان له ئێران كرد و سعووديه بێده‌نگه
هه‌ريه‌ك له مير و ده‌سه‌ڵاتدارانى به‌حره‌ين، كوه‌يت، قه‌ته‌ر، ئيمارات و عه‌مان پرسهنامهيان ئاراسته‌ى كۆمارى ئيسلامى ئێران كرد
K24 – هه‌ولێر:
هه‌ريه‌ك له مير و ده‌سه‌ڵاتدارانى به‌حره‌ين، كوه‌يت، قه‌ته‌ر، ئيمارات و عه‌مان پرسهنامهيان ئاراسته‌ى كۆمارى ئيسلامى ئێران كرد، به بۆنه‌ى كۆچى دوايى عه‌لى ئه‌كبه‌ر هاشمى ره‌فسنجانى، سه‌رۆكى پێشووترى كۆمارى ئيسلامى ئێران و ته‌نيا سعووديه هيچ لێدوانێكى له‌و باره‌يه‌وه نه‌داوه.
مير و ده‌سه‌ڵاتدارانى وڵاتانى كه‌نداو، به جيا برووسكه‌ى ماته‌مينى و سه‌ره‌خۆشييان ئاراسته‌ى سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلامى ئێران حه‌سه‌ن رووحانى كردووه.
شه‌وى رابردوو، عه‌لى ئه‌كبه‌ر هاشمى ره‌فسنجانى، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى ده‌ستنيشانكردنى بهرژهوهندييه باڵاكانى كۆمارى ئيسلامى ئێران له ته‌مه‌نى 83 ساڵييدا و به هۆى نه‌خۆشى دڵه‌وه كۆچى دواييكرد.
ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونى حه‌سه‌ن رووحانى، سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلامى ئێران و قاسم سوله‌يمانى فه‌رمانده‌ى سوپاى قودسى سه‌ر به پاسداران و سه‌دان كه‌سايه‌تى مه‌زهه‌بى و سياسى مه‌راسيمێك بۆ پرسه‌ى ناوبراو رێكخرا.
هاشمى ره‌فسنجانى، ناسراو به عه‌لى ئه‌كبه‌ر هاشمى ره‌فسنجانى، له 25ى ئاب/ ئۆگستى 1934 له‌دايكبووه و له 8ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2017 كۆچى دواييكرد.
ناوبراو له ماوه‌ى ده‌سه‌ڵاتى شادا له ئێران بۆ چه‌ند جارێك زيندانى كراوه. بۆ ماوه‌ى دوو خول له نێوان ساڵانى 1989 تا 1997سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلامى ئێران بووه.
ئه‌و له گوندى بهرمانى ده‌وروبه‌رى ره‌فسنجانى سه‌ر به پارێزگاى كرمانى باشوورى خۆرهه‌ڵاتى ئێران له‌دايكبووه. ميرزا عه‌لى هاشمى باوكى بازرگانى فستق بووه.
له 1961ه‌وه وه‌ك قوتابييه‌كى خومه‌ينى دامه‌زرێنه‌رى كۆمارى ئيسلامى ئێران ده‌ستيكردووه به چالاكى سياسى. له لايه‌ن ده‌زگاى هه‌واڵگرى شا، ناسراو به ساواك 7 جار و بۆ ماوه‌ى 4 ساڵ و 5 مانگ ده‌ستگيركراوه و له زينداندا بووه.
ره‌فسنجانى، له نێوان 1980 تا 1989 سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى شووراى كۆمارى ئيسلامى ئێران بووه.
له سه‌روبه‌ندى كۆتايهاتنى شه‌ڕى عێراق و ئێران له 1988 له لايه‌ن خومهينييهوه كرايه كاربه‌ڕێكه‌رى فه‌رمانده‌ى هێزه چه‌كداره‌كان.
ره‌فسنجانى به پاڵنه‌رى سه‌ره‌كى له پرۆسه‌ى رازيبوونى ئێران به بڕيارى ئاگربه‌ست هه‌ژمار ده‌كرێت.
له سه‌رده‌مى سه‌رۆكايه‌تى كۆمارييدا، ره‌فسنجانى هه‌وڵيدا ئێران و خۆرئاوا له يه‌كدى نزيك ببنه‌وه و ئێران بێته‌وه گۆڕه‌پانى هه‌رێمايه‌تى و وه‌ك هێزێكى هه‌رێمايه‌تى كاريگه‌ر ده‌ربكه‌وێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له سه‌ره‌تاى نه‌وه‌ده‌كاندا هه‌ژموونى خۆى له لوبنان به‌كارهێنا بۆ ئازادكردنى ژماره‌يه‌ك بارمته‌ى خۆرئاوايى.
له رووى ناوخۆييه‌وه كارى بۆ ئه‌وه كرد، سيستمى ئابوورى ئێران له ئابوورى ده‌وڵه‌ته‌وه بگۆڕێت بۆ ئابوورى بازار. نه‌يارانى ده‌ڵێن، ئه‌و سياسه‌ته شكستى هێناوه له به‌ديهێنانى دادوه‌رى كۆمه‌ڵايه‌تى. ئه‌و نه‌يارى سه‌پاندنى سزا مه‌زهه‌بييه تونده‌كان بوو. كارى بۆ ئه‌وه ده‌كرد، ده‌رفه‌تى كاركردنى زياتر بۆ ژنان بڕه‌خسێت.
ره‌فسنجانى به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرا، كه به هۆى په‌يوه‌ندييه سياسييهكانييهوه سه‌روه‌تێكى بێشومارى كۆكردووه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به وڵاتانى كه‌نداو، ره‌فسنجانى لايه‌نگرى ئاشتبوونه‌وه‌ى ئێران و وڵاتانى كه‌نداو بوو، ئه‌و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى عه‌ره‌بستانى سعووديه په‌يوه‌ندى دۆستانه‌ى درووست كردبوو، ته‌نيا كه‌س بوو له ئێران بتوانێت گرفته‌كانى نێوان تاران و رياز به‌ره‌و چاره‌سه‌ر ئاراسته بكات.
ئێران عه‌ره‌بستانى سعوودييه به پيلانگێڕى له دژى تۆمه‌تبار ده‌كات و له به‌رامبه‌ريشدا سعووديه ئێران به ده‌ستتێوه‌ردان له كاروبارى ناوخۆى وڵاته‌كه‌ى تۆمه‌تبار ده‌كات.