پاڵێوراوی وه‌زاره‌تی داد بڕیارێكی تره‌مپ دژی موسڵمانان ره‌ت ده‌كاته‌وه
پابه‌ندی بڕیاره‌كه نابێت و ئاماده‌یه ده‌ست له‌كار بكشێته‌وه
K24 – هه‌ولێر
پاڵێوراوی ترامپ بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا له دژی بڕیارێكی ئه‌و له‌باره‌ی موسڵمانان ده‌وه‌ستێته‌وه و له‌كاتی ناچاركردنی به جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی، ده‌ست له كار ده‌كشێته‌وه.
جێف سێشنز سینتاتۆری كۆمارییه‌كان له ویلایه‌تی ئالاباما له لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی داد پاڵێوراوه و له ساڵانی نێوان 1995 – 1997 داوكاری گشتی ویلایه‌تی ئالاباما بوو، پاش ئه‌وه‌ی چه‌ندین ساڵ كاری پارێزه‌ری كردووه.
سێشنز له كاتی لێپرسینه‌وه له كومیته‌ی دادوه‌ری سێناتی ئه‌مریكا گوتی: "له‌گه‌ڵ بیرۆكه‌ی پێشیگرتن به هاتنی موسڵمانان بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا نییه، وه‌ك كۆمه‌ڵه‌یه‌كی ئاینی و باوه‌ریشی به‌و جۆره بیرۆكانه نییه".
پاڵیوراوی تره‌مپ بۆ پوستی وه‌زاره‌تی داد، به هه‌ڵوێست وه‌رگرتن دژی كۆچبه‌ران و توندوتیژی چه‌كداری و ئیسلامی توندره‌و ناسراوه، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی ئه‌رینی سه‌یری بیرۆكه‌ی پێشیگرتن به هاتنی موسڵمانان بۆ ئه‌مریكا ناكات.
گوتیشی: "پابه‌ندی یاساكان ده‌بێت و هیچ كارێك پێچه‌وانه‌ی یاسا ئه‌نجام نادات و ئه‌گه‌ر داوام لێكرا، دژی تره‌مپ ده‌وه‌ستمه‌وه و ئه‌گه‌ر داوام لێكرا كارێكی پێچه‌وانه‌ی یاسا ئه‌نجام بده‌م، ئه‌وا ئاماده‌م ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌م پێشكه‌ش بكه‌م".
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا چه‌ندین جار له میانه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر ببێته سه‌رۆك، رێگه نادات موسڵمانان بهێنه ناو سنووری ئه‌مریكا.
به‌ڵام به‌هۆی كاردانه‌وه و به‌ده‌نگهاتنی ژماره‌یه‌كی زۆری كه‌س له ناوخۆی ئه‌مریكا و ده‌ره‌وه، زۆر پێداگری له‌سه‌ر ئه‌و پرسه نه‌كرد و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌ندێ جار ئاماژه به كه‌سانی توندره‌وی ئاینی (موسڵمان) كرد.
شاره‌زایان پێیان وایه تره‌مپ ئه‌و كاره ناكات، كه زۆر‌تر بانگه‌شه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن بوو بۆ راكێشانی سه‌رنج و پشتیوانی ده‌نگده‌رانی ئه‌مریكا، به‌تایبه‌تی سپی پێستان.
JS