هێزه‌كانی عێراق ده‌چنه‌ ناو چوار گه‌ڕه‌كی دیكه‌ی موسڵ

هێزه‌كانی عێراق ده‌گه‌نه‌ مه‌زارگه‌ی یونس پێغه‌مبه‌ر

K24 – هه‌ولێر

هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆری عێراق له‌ چوارچێوه‌ی قوناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ ده‌چنه‌ ناو هه‌ر چوار گه‌ڕه‌كی "المالیه"، "الصدیق" "یارمجه" و "7نیسان" له‌ به‌ری چه‌پی موسڵ.

قوناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ رۆژی 29 كانوونی یه‌كه‌می 2016 ده‌ستپێكرد و له‌م‌ قوناغه‌دا چه‌ندین گه‌ڕه‌كی نزیك له‌ رووباری دیجله‌ كۆنترۆڵكران و هێزه‌كانی عیراق  له‌ هه‌ندێ شوێن گه‌یشتنه‌ لێواره‌كانی رووباری دیجله‌.

هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌واڵی گه‌یشتنی هێزه‌كانی عێراق به‌ مه‌زارگه‌ی یونس بڵاو كرایه‌وه‌ كه‌ داعش له‌ ساڵی 2014 مه‌زارگه‌كه‌ی ته‌قانده‌وه‌.

له‌ قوناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ كه‌ به‌ پێشه‌نگی هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆر به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان رۆڵێكی سه‌ره‌كی ده‌بینن له‌ یارمه‌تیدانی هێزه‌كانی عێراق و هه‌ر دوێنی سێشه‌ممه‌ 60 چه‌كداری داعش له‌ گه‌ڕه‌كی "الضباط" له‌ به‌ری چه‌پی موسڵ به‌هۆی هێرشی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان كوژران.

JS