تاك به‌رپرسیارێتی خۆی له ته‌قینه‌وه‌ی ئیزمیر راگه‌یاند
له ته‌قینه‌وه‌ی ئیزمیر دوو كه‌س كوژران و 10 دیكه‌شی بریندار ببوون
K24 – هه‌ولێر
تاك (هه‌لۆكانی ئازادی كوردستان) سه‌ر به په‌كه‌كه به‌رپرسیارێتی خۆی له ته‌قینه‌وه‌ی ئیزمیر له رۆژئاوای توركیا راگه‌یاند.
رۆژی 5 كانوونی دووه‌می 2017، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبه‌كراو له به‌رده‌م دادگایه‌كی شاری ئیزمیر پۆلیسێك و كارمه‌ندێك كوژران و 10 كه‌س دیكه‌شی برینداربوون.
دوو ئه‌نجامده‌ری ته‌قینه‌وه‌كه‌شی كوژران.
میدیاكانی نزیك له په‌كه‌كه به بڵاوكردنه‌وه‌ی ناو و وێنه‌ی هه‌ردوو ئه‌نجامده‌ری ته‌قینه‌وه‌كه، رایانگه‌یاند تاك به‌رپرسیارێتی خۆی له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئیزمیر راگه‌یاند.
JS