چه‌ند مليۆنێك پێنج هه‌زارى كونكراو له بازارى هه‌ولێر ده‌ستى به‌سه‌ردا گيرا
بڕى 22 مليۆن دينار بووه.
K24 – هه‌ولێر:
بڕى 22 مليۆن دينارى عێراقى له جۆرى پێنج هه‌زارى كون كرا‌و له بازارى هه‌ولێر له لايه‌ن ئاسايشى ئابوورييه‌وه رۆژى 7ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2017 ده‌ستيبه‌سه‌ردا گيرا.
ئاسايشى ئابوورى به گومانى ئه‌وه‌ى ئه‌و بڕه پاره‌يه له‌ناو داعشه‌وه هاتبێت، ده‌ستى به‌سه‌ر ئه‌و پاره‌يه‌دا گرتووه و خاوه‌نى نووسينگه‌يه‌كيش به ناوى (ع.س) به‌و هۆيه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى كوردستان 24 لێكۆڵينه‌وه له‌و رووداوه ده‌ستيپێكردووه و گومانده‌كرێت ئه‌و بڕه پاره‌يه له بانكه‌كانى مووسڵ بووبێت و دواى داگيركردنى شاره‌كه له لايه‌ن داعشه‌وه مامه‌ڵه‌ى پێوه كرابێت.