ورده‌كاری كۆبوونه‌وه‌ی نێوان مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی
ئه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ری رێككه‌وتوون، ئه‌مانه‌ن..

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ شاندی باڵای مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان, به سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی و كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی, له شاری هه‌ولێر كۆبوونه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24, كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی جیاواز بووه، به جۆرێك هه‌ردوولا له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك خاڵی په‌یوه‌ندیدار به دۆخی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن.
هاوكات هه‌ردوولاش تاووتوێی چه‌ند بژاردهكهیان كردووه بۆ گۆڕینی سەرۆکایەتی په‌رله‌مانی كوردستان و چاوه‌ڕوان نه‌كردنی لایه‌نه‌كان, هه‌روه‌ها هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه بڕیار له‌سه‌ر پێكهێنانی شاندێك بۆ گفتوگۆكردنی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی له‌گه‌ڵ به‌غدا دراوه.
بەگوێرەی ئه‌و زانیاریيانهى دەست کوردستان24 کەوتووە، لەکۆبوونەوەکەدا پارتی و یەکێتی لەسەر ژمارەیەک خاڵی سەرەکی رێککەوتوون کە بریتین لە ناردنی شاندێکی هاوبەش بۆ بەغدا. لەگەڵ ئەوەش پارتی چەند بژاردەیەکی بۆ گۆڕینی سەرۆکایەتی پەرلەمان خستووەتە بەردەم شاندەکەی یەکێتی و هەردوولاش کۆکبوون لەسەر گۆڕانکاریی لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان وەکو هەنگاوی یەکەمی چارەسەری کێشەکان.
پارتی و یەکێتی، لەسەر شەش خاڵ رێککەوتوون، بڕیاریشە هەردوولا لە هەفتەی ئایندە بۆ بڕیاردان لەسەر خاڵ بە خاڵی چوارچێوە گشتییەکە بەمەبەستی گفتوگۆکردن، کۆببنەوە.
هەربەپێی زانیارییەکانی کوردستان24 لەدوای رێککەوتنی هەردوولا لەسەر پرۆژە گشتییەکەیان، بڕیارە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنەکان و خستەڕووی پڕۆژەکە بە لایەنەکان، بەڵام چاوەڕوانی هیچ کەس و لایەنێک ناکەن بۆ رێککەوتن.
لەدوای کۆبوونەوەکەی هەولێریش، پارتی و یەکێتی لەراگەیاندراوێکی هاوبەشدا ئاشکرایانکرد لەسەر شەش خاڵی سەرەکی رێککەوتوون لەوانەش:
پەرەپێدان و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەردوولا بۆ بەرژەوەندی زیاتری خەڵکی کوردستان، هەردوولاش رێککەوتن بۆ چاره‌سه‌ریى كێشه و گرفته‌كانى هێزه سیاسییه‌كانى پارچه‌كانى دیكه‌ى كوردستان و ڕێزگرتن له سه‌روه‌ریى یاسا و ده‌ستوه‌رنه‌دان له كاروبارى یه‌كتر.
لە خاڵیکی دیکەی راگەیاندراوە هاوبەشەکەدا هاتووە لەسەر ئەوە رێککەوتن کە پشتیوانی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکەن بۆ چارەسەری قەیرانی دارایی و باشکردنی ژیانی خەڵک و فەرمانبەران و چاکسازی لە دامەزراوە حکومییەکان و شەفافیەتی زیاتر لە کەرتی وزە و نەوت.
لە خاڵی چوارەمی راگەیاندراوەکەدا، پارتی و یەکێتی دووپاتی دەکەنەوە، رێوشوێنى گونجاو بۆ چاره‌سه‌ریى كێشه بنه‌ڕه‌تییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان دادەنین، له‌پێش هه‌موویانه‌وه كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان.
هەروەها هەردوولا بۆ پێکهێنانی شاندێکی باڵای کوردستانی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسی ریفراندۆم و سەربەخۆیی و یەکلاکردنەوەی چارەنووسی ناوچە کوردستانییەکان رێککەوتن و لە داهاتووییەکی نزیکیشدا شاندەکە دەچێتە بەغدا.
لە دواین خاڵی راگەیاندراوە هاوبەشەکەی پارتی و یەکێتی دووپاتکراوەتەوە، كۆبوونه‌وه‌كانى نێوان هه‌ردوولا به‌رده‌وام ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ى به زووترین کات بگه‌یننه ڕێككه‌وتنێك كه سه‌رئه‌نجام بتوانن كۆى كێشه‌كان چاره‌سه‌رى گونجاوى بۆ دابنێن و چارەسەری بکەین.
ا. م