ئه‌حمه‌د تورك: خۆڕاگری ده‌كه‌ین
K24 – هه‌ولێر
هاوشاره‌داری مێردین ئه‌حمه‌د تورك پاش ئه‌وه‌ی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی لا درا رایگه‌یاند ناتوانن له‌ناومان ببه‌ن، به‌رخۆدان ده‌كه‌ین و ئه‌وان ناتوانن ئه‌نجامی كوده‌تای 12 ئه‌یلول و ده‌یه‌ی نه‌وه‌دی سه‌ده‌ی رابردوو به‌ده‌ست بهێنن.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا ئه‌مڕۆ ئه‌حمه‌د تورك هاوشاره‌داری مێردین له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی لایدا و والیی مێردین وه‌ك "قه‌یوم" له شوێنی دانا.
له توركیا قه‌یوم به‌و كه‌سه ده‌گوترێت كه له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بۆ به‌ڕیوه‌بردنی ئه‌و داموده‌زگا حكومییانه دانده‌رێت كه به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانیان له‌سه‌ر كار لادراون.
نزیكه‌ی ته‌واوی هاوشاره‌دارییه‌كانی باكووری كوردستان كه به ده‌نگی خه‌ڵك هه‌ڵبژێردراون، له‌سه‌ر كاره‌كانیان لا دراون و زۆربه‌شیان ده‌ستگیركراون و هه‌ندێكیان بڕیاری گرتنیان ده‌رچووه. وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا بهڕێوهبهرانێكی دیكه "قه‌یوم" بۆ به‌ڕیوه‌بردنی شاره‌وانییه‌كانی كورد دانراوه، كه زیاتر قایمه‌قام و والین.
ئه‌حمه‌د تورك پاش له‌سه‌ر كار لادانی، به ئاژانسی فورات نیوز رایگه‌یاند حكومه‌تی ئاكه‌په و ئه‌ردۆغان هه‌وڵی نه‌هێشتنی هه‌موو كه‌سێك ده‌ده‌ن، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نابن و ده‌وڵه‌تی توركیا هاوشێوه‌ی 12 ئه‌یلول و ده‌یه‌ی نه‌وه‌د ده‌ست به هێرشی و كرده‌ی فاشیزم كردووه، به‌ڵام سه‌رناكه‌ون و ناتوانن له‌ناومان ببه‌ن، ئه‌و كات چۆن ته‌سلیم نه‌بووین، ئه‌مڕۆش ته‌سلیم نابین و خۆڕاگری ده‌كه‌ین.
هه‌ر پاش ده‌رچوونی بڕیاری له‌سه‌ر كار لادانی ئه‌حمه‌د تورك، پۆلیسی توركیا به زرێپۆش بینای شاره‌وانی مێردین‌ی ئابڵۆقه دا و هاتوچۆی بۆ ناو بیناكه قه‌ده‌غه كرد.
ئه‌حمه‌د تورك هاوشارداری مێردین له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان له 30 ئاداری 2014 له‌سه‌ر لیستی پارتی هه‌رێمه‌كانی دیموكرات-ده‌به‌په وه‌ك هاوشاره‌داری مێردین هه‌ڵبژێردرا.
- له 2 ته‌موزی 1942 له دێرك پارێزگای مێردین له دایكبووه
- له 17 ئابی 2005 تا 3 ته‌موزی 2007 سه‌رۆكی پارتی كۆمه‌ڵی دیموكراتیك-ده‌ته‌په بوو.
- شه‌ش خول په‌رله‌مانتار بووه له ساڵانی (1973 - 1977 – 1987 – 1991 –2007 –2011)
- له ساڵانی 1973-1974 ئه‌ندامی پارتی دیموكرات بوو
- له ساڵانی 1974-1980 ئه‌ندانی پارتی كۆماری گه‌ل-جه‌هه‌په بوو.
- له ساڵانی 1987-1994 ئه‌ندامی پارتی سوسیال دیموكراتی گه‌ل بوو.
- له ساڵانی 2005 تا 2009 ئه‌ندامی پارتی كۆمه‌ڵی دیموكراتیك-ده‌ته‌په بوو.