سه‌ركردایه‌تی پارتی به‌رنامه‌ی كاری حزبه‌كه‌ی بۆ ساڵی 2017 داده‌نێت
ئه‌نجامی سه‌ردانكردنی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم تاوتوێ ده‌كات و مه‌كته‌بی سیاسی راپۆرتێك له‌مباره‌وه پێشكه‌ش ده‌كات
.jpg)
K24 – هه‌ولێر
بڕیاره رۆژی شه‌ممه 14 كانوونی دووه‌می 2017 ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆ ببێته‌وه و راپۆرتی مه‌كته‌بی سیاسی بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم ته‌وه‌رێكی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌بێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له سه‌ركردایه‌تی پارتی به كوردستان24 رایگه‌یاند كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی به‌ڕیوه ده‌چێت.
بڕیاره له كۆبوونه‌كه‌دا سه‌ره‌ڕای دانانی به‌رنامه‌ی كاری پارتی بۆ ساڵی 2017، راپۆرتی مه‌كته‌بی سیاسی بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان پێشكه‌ش بكرێت.
یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له ساڵی نوێ پاش ئه‌وه‌ی دێت كه شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه سه‌ردانی لایه‌ن سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و له ژێر رۆشنایی په‌پامێكی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی بۆ چۆنییه‌تی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سیاسی هه‌ریم له‌گه‌ڵیان كۆ بووه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی بگه‌نه هیچ رێكه‌وتنێك، هه‌ر وه‌ك به‌شدارانی كۆبوونه‌كه رایانگه‌یاند بۆ له یه‌كتر نزیككردنه‌وه و گۆڕینه‌وه‌ی بیر‌و ڕا و وه‌رگرتی رای یه‌كتر بووه.
گرنگترین كۆبوونه‌وه‌ی شاندی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بوو، كه پاش زیاتر له ساڵێك له دابڕانی نێوان هه‌ردوولا، به یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیان ئه‌ژمار ده‌كرێت و به‌سته‌ڵه‌كی سیاسی نێوان هه‌ردوولا توانده‌وه، كه به‌هۆی روانینی جیاواز بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و ناكۆكی نێوانیان قه‌یرانی سیاسی له هه‌رێم دروستبوو.
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی كه بڕیاره رۆژی شه‌ممه به‌ڕێوه بچێت، به‌رنامه‌ی كاری پارتی بۆ ساڵی نوێ داده‌نرێت و چه‌ندین پرسی دیكه‌ی عیراق و ناوچه تاوتوێ ده‌كرێت.
ئه‌م كۆبوونه‌وه چه‌ند رۆژێك پاش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی دێت كه له سه‌ر ئاستێكی به‌رز به‌ڕێوه‌چوو و راگه‌یاندراوێكی هاوبه‌شیان له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان و چۆنییه‌تی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانی هه‌رێم بۆ رای گشتی بڵاو كرده‌وه.
پیش ئه‌و كۆبوونه‌وه، كوسڕه‌ت ره‌سوڵ جێگری یه‌كه‌می یه‌كێتی كه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌شی ببوو، ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بۆ چۆنییه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌رێم بڵاو كرده‌وه و سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه‌ش ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه به پرۆژه‌ی یه‌كێتی ده‌زانێت.
به پێی زانیارییه‌كانی كوردستان 24, دوایین كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی جیاواز بوو، به جۆرێك هه‌ردوولا له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك خاڵی په‌یوه‌ندیدار به دۆخی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن.
له رۆژی 20 تشرینی دووه‌می 2016، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مەسعوود بارزانی لە پەیامێکیدا بۆ لایەنە سیاسییەکانی باشووری کوردستان، داوای کرد لایەنە سیاسییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی هه‌رێم گفتوگۆ بکەن. داواشیکرد گفتوگۆ لەبارەی گۆڕانکاری لە سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان و پەرلەمان و حکوومەت بکەن.
JS