حدك سكرتێرێكی نوێی دیاریكرد
كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبه‌كه ئه‌مڕۆ له كۆیه به‌ڕێوه‌چوو
K24 - هه‌ولێر:
به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی دیموكراتی كوردستان، مسته‌فا مه‌ولوودی-ی به سكرتێری نوێی حزبه‌كه هه‌ڵبژێردرا.
ھەر یەك لە مستەفا مەولوودی جێگری سكرتێر و ئاسۆ حەسەنزادە ئەندامی سەركردایەتی پاڵێوراو بوون بۆ پۆستی سكرتێری گشتی حدك و دواجار كۆمیته‌ی ناوه‌ندی به زۆرینه‌ی ده‌نگی، مسته‌فا مه‌لوودی هه‌ڵبژارد.
پێشتریش خالید عزیزی, سكرتێری ئه‌و حزبه، نامه‌ی دەست لەكار كێشانەوەی خۆی پێشكەشی سەركردایەتی حزبەكەی كردبوو، ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەی كومیتەی ناوەندی كه له كۆیه به‌ڕێوه‌چوو, به‌ر له هه‌ڵبژاردنی سكرتێری نوێ، دەست لەكاركێشانەوەكەی پەسند كرا.