به‌ر له‌وه‌ی بچنه ناو داعش ده‌ستگیركران
ته‌مه‌نیان نزیكه‌ی 35 ساڵان ده‌بێت

K24 - هه‌ولێر:
هێزه ئه‌منییه‌كانی میسر، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، دوو گه‌نجی میسرییان له پارێزگای سویس ده‌ستگیركرد، كه به نیازبوون بچنه ریزی چه‌كدارانی داعش له عێراق و سووریا.
به گوێره‌ی سایتی "سكای نیوز"ی عه‌ره‌بی، ده‌ستگیركراوان ته‌مه‌نییان نزیكه‌ی 35 ساڵانه و له یه‌كێك له كۆمپانیاكانی سویس كارده‌كه‌ن.
گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌كداره توندڕه‌وه میسرییه‌كان له ریزی داعش، له وڵاتانی لیبیا و سووریا، بووه‌ته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر سه‌قامگیری میسر، بۆ رێگریكردن له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ش، ده‌زگا ئه‌منییه‌كان په‌نایان بردووه‌ته به‌ر گرتنه‌به‌ری رێككاری توند.
چه‌كدارانی داعش بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئارامی و سه‌قامگیری میسر، به‌تایبه‌تیش له باكووری سینا و تا ئێستاش به هۆی هێرش و په‌لاماره‌كانی ئه‌وان, سه‌دان ئه‌ندامی هێزه ئه‌منییه‌كانی میسر كوژراون.