گازپڕۆم: به‌رهه‌می نه‌وت له كوردستان زیاد ده‌كه‌ین
له ھەرێمی كوردستان هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر كاری ئێمه نيیه
K24 – هه‌ولێر:
كۆمپانیای گازپڕۆمی رووسی بڵاویكردەوە، ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خۆی له هه‌رێمی كوردستان زیادده‌كات.
به‌گوێره‌ی زانیاری ده‌زگا میدییاییه‌كانی روسیا، گاز پرؤم پلانی هه‌یه ده‌ستبكات به زیادكردنی گه‌ڕان و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌و ناوچانه‌ی كه له ده‌ستی داعش رزگار كراون.
كۆمپانیاكه پلانی هه‌یه 220 هه‌زار به‌رمیل نەوت له به‌رهه‌می ساڵانه‌ی خۆی زیاد بكات و رايگه‌یاندووه، هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر كاری ئه‌وان له ھەرێمی كوردستان نيیه و ته‌نها له دووری سێ میلدا له به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌وه دوورن و كاره‌كانیشان نه‌وه‌ستاندووه.