حكوومه‌تی هه‌رێمى كوردستان وه‌ڵامی به‌رپرسێكی سوپای پاسداران ده‌داته‌وه
"ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نییه و ده‌ستتێوه‌ردانێكی بێ پاساوه"
K24 - هه‌ولێر:
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ڵامی لێدوانی به‌رپرسێكی سوپای پاسدارانی ئێران ده‌داته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مه جارى یه‌كه‌م نییه به‌رپرسانى سوپاى پاسداران لێدوانى له‌مجۆره به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن و ئه‌و كاره ده‌ستێوه‌ردانێكی بێ پاساوه.
وه‌ك له سایتی فه‌رمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌و به‌رپرسه‌ی سوپای پاسدارانی ئێران گوتوویه‌تی: "هه‌بوونى 36 كونسلخانه له هه‌رێمی كوردستان ئاسایى نییه و ده‌بێ كونسلخانه‌ى عه‌ره‌بستانى سعوودیه له هه‌رێمى كوردستان دابخرێت".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به توندی ئه‌و قسانه‌ی به‌رپرسه‌كه‌ى پاسداران ره‌تده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: "ئه‌مه جارى یه‌كه‌م نییه به‌رپرسانى سوپاى پاسداران لێدوانى له‌مجۆره به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن كه ده‌ستوه‌ردانێكى بێ پاساوى كاروبارى ناوخۆى عیراق و هه‌رێمى كوردستانه".
حكوومه‌تى هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، بوونی كۆنسوڵخانه و نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان، له هه‌رێمی كوردستان, به گوێره‌ی یاساكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستانه, چالاكییه‌كانیشیان له چوارچێوه‌یه‌ی ئه‌و یاسایانه‌دایه و كه‌س مافی ئه‌وه‌ی نییه داوای داخستنی كۆنسوڵخانه‌یه‌ك له هه‌رێمی كوردستان بكات.
له به شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌شدا، هاتووه: "هه‌رێمى كوردستان كه خوازیارى په‌یوه‌ندیى دۆستانه‌یه له‌گه‌ڵ دراوسێكان و وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهان، هیواخوازه تاران هه‌ڵوێستێكى جددى به‌رامبه‌ر به‌و جۆره لێدوانه نابه‌رپرسانه وه‌ربگرێت و ڕێگه‌ى دووباره‌بوونه‌وه‌یان لێ بگرێت كه به هیچ جۆرێك له به‌رژەوەندیی پەیوەندیی دۆستانەی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئـیسلامیی ئـێراندا نییە و مایەی قبووڵكردن نییه، بە هەموو شێوه‌یه‌کیش ڕه‌تیده‌كه‌ینه‌وه".