ئه‌حمه‌د تورك بۆ زیندانێكی دیكه گواسترایه‌وه
ماوه‌ی دوو مانگه له زیندانه و تووشی نه‌خۆشی دڵ بووه
K24 - ھەولێر
ئه‌حمه‌د تورك، هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی گەورەی مێردین له گرتووخانه‌ی سیلیڤری شاری ئیستانبوڵ بۆ زیندانی خارپێت گوازرایه‌وه.
وه‌ك راگه‌یه‌ندرا، ئه‌مڕۆ ئه‌حمه‌د تورك له زیندانی سیلیڤرییەوە ره‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی خارپێت كراوە، له‌كاتێكدا ته‌ندرووستی ئه‌حمه‌د تورك ناجێگیره و چاوه‌ڕێ ده‌كرا له زیندان ئازاد بكرێت، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی، سه‌رۆكی گشتی مه‌هه‌په‌ش گوتبووی، پێویسته ئه‌حمه‌د تورك ئازاد بكرێت.
ئه‌حمه‌د تورك ته‌مه‌نی 74 ساڵە و ماوه‌ی دوو مانگه له زیندانه و تووشی نه‌خۆشی دڵ بووه.
ئەحمەد تورك، ھاوسەرۆكی شارەوانی گەورەی مێردین، لە 17/11/2016، لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی توركیا لە كارەكەی دوورخرایەوە، لە 24 ھەمان مانگ بە فەرمانی دادگا دەستگیركرا.