له‌ سلێمانييه‌وه‌ داواى پشتيوانى له‌ بڕياره‌كانى چاكسازى بارزانى ده‌كرێت

بڕیاریشە ھاوشێوەی ھەولێر و دھۆک لە سلێمانیش پرۆسەکە بە وردی کاری لەسەر بکرێت و گەندەڵکاران ئاشکرا بکرێن.

K24 – هه‌ولێر:

تا دێت باس و خواسی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و راپێچکردنی گەندەڵکاران بۆ بەردەم دادگاکان گەرمتر دەبێت. بڕیاریشە ھاوشێوەی ھەولێر و دھۆک لە سلێمانیش پرۆسەکە بە وردی کاری لەسەر بکرێت و گەندەڵکاران ئاشکرا بکرێن.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر ئەو پرسە دەڵێت: پێویستە حزبەکان بە تەواوی پاڵپشتی لە ھەوڵەکانی مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بکەن لە پرۆسەی چاکسازیدا و پارێزەرێکی راوێژکاریش دەڵێت پێویستە تەواوی دەزگاکان ھاوتەریب لەم پرۆسەیەدا بڕۆن بەڕێوە و چاوپۆشی لەکەس نەکەن.