رۆژانه كۆمپانياى نهوتى باكوور نيوهى بهرههمى دهداته كۆمپانياى قهيوان
رێکكەوتنەكه لەبەرامبەر دابینکردنی کارەبای کەرکووك کراوە
K24 – كهركووك:
ئیدارەی کەرکووك لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراق رێکكەوتنێکی نەوتی نوێ ئیمزاکردووە بەوتەی نەجمەدین کەریم، پارێزگارى كهركووك، رێکكەوتنەكه لەبەرامبەر دابینکردنی کارەبای کەرکووك کراوە کە رۆژانە نیوەی نەوتی کۆمپانیای باکوور دەدرێت بەکۆمپانیای قەیوان، بەڵام ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک رەخنەیان لەو رێکكەوتنە ھەیە و بەرچاویان روون نیە، وەک خۆیانیش دەڵێن: پرسیان پێ نەکراوە.