مامۆستایانی ناڕازی دەچنەوە ھۆڵەكانی خوێندن

دوای زیاتر لە سێ مانگ مامۆستایانی ناڕازی دەوامیان لە قوتابخانەكان دەستپێكردەوە

K24 - سلێمانی

دوای سێ مانگ لە خۆپێشاندان و گردبوونەوە لە پارێزگای سلێمانی وهەڵەبجەو هەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین لەبەیەننامەیەکدا مامۆستایانی ناڕازی بایکۆتیان شکاند و بڕیاریشیاندا بچنەوە هۆڵەکانی خوێندن.

مامۆستا دڵشاد میرانی یەکێکە لە ئەندامانی ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی دوای 100 رۆژ لە خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕین دژی سیستمی پاشەکەوتی مووچە، دواجار بایكۆتیان شكاندو گەڕانەوە هۆڵەکانی خوێندن، مامۆستا دڵشاد بۆ کوردستان24 ئەوەی دووپاتکردەوە کە شکاندنی بایکۆت وگەڕانەوە بۆ ناو هۆڵەکانی خوێندن هەموو ناوچەکانی بایکۆت دەگرێتەوە.

Fly Erbil Advertisment