بە ڤیدیۆ... شەڕی کۆڵان بە کۆڵان لە نێو مووسڵ بەردەوامە
فەرماندە سەربازییەكان: تاكتیكی داعش ئاشكرابوونە و بەرگریان پێناكرێت
K24 - مووسڵ
شەڕی کۆڵان بە کۆڵان لە نێو شاری مووسڵ بەردەوامە و هێزەکانی عێراق نزیکبوونەتەوە لە کۆنتڕۆڵکردنەوەی تەواوی بەری رۆژهەڵاتی شارەکە.
ھێزی دژه‌تیرۆری عێراق له چوارچێوه‌ی پێشڕهویهكانیاندا له رۆژهه‌ڵاتی موسڵ، توانیویانە لەم چەند رۆژەی دواییدا چەندین گەڕەك لە رۆژھەڵاتی مووسڵ كۆنتڕۆڵ بكه‌نه‌وه، فه‌رمانده سهربازیهكانیش ده‌ڵێن، تاكتیكه‌كانی داعش زانراون و چەكدارەكانیان وەك پێشتر بەرگریان پێناكرێت.