بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی پەدەكەسە ئازادكرا
زیاتر لە 5 مانگ لەلایەن ئاسایشی رۆژئاوا دەستگیركرا.
K24 - ھەولێر
پەیامنێری كوردستان24 لە قامشلۆ رایگەیاند: "دوای زیاتر لە 5 مانگ دەستگیركردنی لەلایەن ئاسایشی رۆژئاوا لە قامشلۆ، ئەمڕۆ محەمەد ئیسماعیل بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان- سووریا (پەدەكەسە) ئازادكرا".
بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی پەدەكەسە، لە 15 ئابی ساڵی 2016، لەلایەن ئاسایشی قامشلۆ بە تۆمەتی بەشداریكردن لە مەراسیمی بەخاكسپاردنی پێشمەرگەیەكی رۆژئاوا دەستگیركرابوو.
بە گوتەی بەرپرسیانی پەدەكەسە ژمارەیەكی دیكە لە كادیر و ئەندامانی حزبەكەیان، لەلایەن ئاسایشی رۆژئاوا بەتۆمەتی جیاجیا دەستگیركراون تا ئێستا لە زینداندان.


