"پاڵپشتی هەربڕیارێك دهكهین گوزەران و دۆخی سەختی ئابووری لەبەرچاو بگرێت"
فراكسیۆنی پارتی له پهرلهمانی كوردستان روونكردنهوهیهك له بارهی سزاكانی هاتووچۆ بڵاودهكاتهوه
K24 - ههولێر:
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، له پهرلهمانی كوردستان، روونكردنهوهیهك له بارهی رێنماییهكانی سهرپێچی هاتووچۆ بڵاودهكاتهوه و رایگدهگهیهنێت، "پاڵپشتی هەربڕیارێك دهكهین گوزەران و دۆخی سەختی ئابووری هەرێمی كوردستان لەبەرچاو بگرێت".
به گوێرهی راگهیهندراوهكه، ئهو رێنماییه نوێیانهی لهلایهن وهزارهتی ناوخۆوه بۆ سهرپێچی هاتووچۆ دهركران له مانگی 11ی 2016 (رێنمایی ژمارە (8)ی ساڵی 2016)، راگیراون و كارییان پێناكرێت و له بڕی ئهوهش، داوا دهكات، دیراسهی ئهوه بكرێت به شێوازێكی باشتر، رێنماییهكان رێكبخرێن، بۆ ئهوهی له بهرژهوهندی بارودۆخی دارایی خهڵكدا بێت.
دهقی روونكردنهوهكه:
ڕوونكردنەوەیەك لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە، لە بارەی سزاكانی هاتوچۆ
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان، وەك نوێنەری زۆرینەی خەڵكی هەرێمی كوردستان، پشتگیریكردنی خەڵك و چینی هەژاران، بە ئەولەوییەتی كارەكانی خۆی دەزانێت، بۆیە لەو ڕوانگەیەوە پاڵپشتی هەربڕیارێك دەكات، كە گوزەران و دۆخی سەختی ئابووری هەرێمی كوردستان لەبەرچاو بگیرێت و داوای ڕاگرتنی هەر بڕیارێكیش دەكات، كە فشاری زیاتر لەسەر ژیان و گوزەرانی هاونیشتیمانییانی هەرێمی كوردستان درووست بكات.
هەر لەو ڕوانگەیەوە ڕۆژی (28/11/2016) هەوڵەكانی خۆی خستەگەڕ، لە پێناو ڕاگرتنی ئەو ڕێنماییانەی كە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ سەرپێچییەكانی هاتوچۆ دەریكردبوون، لە ڕێگەی بەڕێز وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستانەوە، بەدواداچوونی بۆ ئەو ڕاسپاردانە كرد و دوو داواكاریشی خستە بەردەمییان، كە بریتی بوون لە:
1- ڕێنماییهکان ڕابگیرێ و کاری پێنەکرێت.
2- دیراسهی باشتر بکرێت و بەشێوازێک ڕێنمایی تازە دەربچێ، که گونجاوبێت لهگهڵ ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییانی کوردستان.
خۆشبەختانە ئەوكات لەلایەن بەڕێز وەزیری ناوخۆوە، داواكاری یەكەم جێبەجێكرا و ڕێنماییەكان ڕاگیران، ئەمەیش جێگەی سوپاس و پێزانینمانە، لە ئێستایشدا خاڵی دووەم جێبەجێ كراوە و دوای دیراسەكردنی دۆخی ئابووری و ڕەچاوكردنی ئەو بارگرانییانەی كە بەهۆی قەیرانی ئابوورییەوە كەوتۆتە سەرشانی هاونیشتیمانیان، فەرمانی وەزاری بۆ چەند ڕێنماییەكی نوێ دەرچووە، كە بریتین لەم خاڵانە.
1- ڕاگرتنی جێبەجێكردنی ڕێنمایی ژمارە (8)ی ساڵی 2016، تایبەت بە (پێبژاردنی سەرپێچییەكانی هاتوچۆ، بە سیستەمی پشكی مانگانە) تا ئاسایی بوونەوەی باری دارایی هەرێم.
2- پەیڕەوكردنی سیستەمی بە پشككردنی سزاكانی هاتوچۆ، لەسەر گشت ئۆتۆمبێلە تۆماركراوەكان لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆی پارێزگاكانی هەرێم.
3- سزاكان دابەش دەكرێنە سەر (12) پشكی ساڵانە و دەبێت لە ماوەی ئەو ساڵەدا، گشت سزا تۆماركراوەكان لەسەر ئۆتۆمبێل بكرێت.
4- بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆ ڕادەسپێردرێت، بە ڕاوێژكردن لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆی پارێزگاكانی هەرێم، لەسەر ڕێكخستنی لایەنە هونەرییەكانی ئەم سیستەمە.
5- ئەم سیستەمە بەشێوەی ئارەزوومەندانە دەبێت و دوای ڕەزامەندبوونی خاوەن ئۆتۆمبێل، دەبێت پابەندبێت بە سیستەمەكە و هەر سزایەكی نوێ لە ماوەی جێبەجێكردنی ئەم سیستەمە تۆمار بكرێت، پێویستە لە ماوەی ئەو ساڵەدا بدرێت.
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان
لە پەرلەمانی كوردستان
17/1/2017