زەمبیل فرۆش پەناگەیەك بۆ گەیشتن بە ھیوا و ئارزووەكان
بە ھەڵواسینی پارچە بە دارێكی ناو مەزارگەكەی، ھیوادارن بە ئارەزووەكانیان بگەن
K24 - ھەولێر
زەمبیل فرۆش لە كلتوری كوردەواری بە تایبەتی لە ئەدەبیات و ھەلبەست و گۆرانی كرمانجی پێگەیەكی تایبەتی ھەیە و مەزارگەكەشی لە قەزای زاخۆ بووەتە پەناگەیەك بۆ ئەو كەسانەی بۆ گەیشتن بە ھیوا و مورادەكانیان سەردانی دەكەن و بە ھەڵواسینی پارچە بە دارێكی ناو مەزارگەكەی، ھیوا بۆ چارەسەركردنی كیشە و نەخۆشخانەكانیان و گەیشتن بە ئارەزووەكانیان دەخوازن.