ڤیدیۆ: بۆردوومانی گروپێك چه‌كداری داعش له لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانه‌وه
چه‌كداره‌كان سه‌ریان لێشێواوه
K24 – هه‌ولێر:
له‌م ڤیدیۆیه‌دا گروپێك چه‌كداری داعش و چه‌ند ئۆتۆمبێلێكیان ده‌بینرێت كه له ناوچه‌یه‌كی شاری مووسڵ كۆبوونه‌ته‌وه، له‌وكاته‌شدا فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له ئاسمانه‌وه بۆردوومانیان ده‌كه‌ن.
ڤیدیۆكه تا راده‌یه‌ك روونه و به باشی ده‌بینرێت كه له‌و كاته‌ی فڕۆكه‌كان ده‌ست به بۆردوومانی ئۆتۆمبیله‌كانی ئه‌و گروپه چه‌كداره‌ی داعش ده‌كه‌ن، ژماره‌یه‌ك له چه‌كداره‌كان سه‌ریان لێده‌شوێت و به‌ملاولادا راده‌كه‌ن.
به‌ڵام تا ئێستا زیانی چه‌كداره‌كان به‌هۆی ئه‌و بۆردوومانه‌وه رانه‌گه‌یه‌نراوه، هه‌رچه‌نده له ڤیدیۆكه‌دا دیاره كه ژماره‌یه‌ك له ئۆتۆمبێل و چه‌كداره‌كانیان ده‌پێكرێن.